ئاسایشی پەدەکە ٢ کەسی دەستگیرکرد کە بەشداریان لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوادا کردبوو

دوو کەس کە بە ئامانجی بەشداریکردن لە بەرخۆدانی شەرەف لەدژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک دەربازی ڕۆژئاوا ببوون، لە کاتی گەڕانەوەیاندا بۆ باشووری کوردستان لە دەروازەی فیشخابور لە لایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیرکران.

لە چوارچێوەی سەفەربەری بۆ پشتگیری لە بەرخۆدانی شەرەفی ڕۆژئاوای کوردستان ژمارەیەک هاوڵاتیی باشووری کوردستان دەربازی ڕۆژئاوای کوردستان ببوون. شابە جافە و مام عەزیز کە بەشداریان لە بەرخۆدان کردبوو و لە کاتی گەڕانەوەیاندا بۆ باشووری کوردستان لە دەروازەی فیشخاپور لە لایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیرکران.

هەفتەیەک لەمەوبەریش ئاسایشی پەدەکە ١٢ گەنجی باشووری دەستگیرکرد کە بەشداریان لە بەرخۆدانی شەرەف کردبوو و دوێنی ئازادکرابوون.

ف.ق