ئامەد قەڵای بەرخۆدان

داگیرکردنی شارەوانییەکانی ئامەد، وان ومێردین لەلایەن دەسەڵاتداری ئاکەپە ومەهەپە لەلایەن گەلی کورد و هێزە دیموکراتیکەکانەوە کاردانەوەی تووندی لێکەوتەوە و بەهەموو شێوەیەک ئیدانە دەکرێت.

گەل لە کوردستان، تورکیا و ئەورووپا لەدژی داگیرکردنی شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردین لەلایەن ڕژیمی ئاکەپە ومەهەپەوە ڕژانە سەر شەقامەکان و بە چەنیدن چالاکیی ئەو داگیرکارییانەیان ئیدانەکرد.

دەوڵەتی تورک بە هەزاران هێزی چەکدار و پۆلیس و بەدەیان زرێپۆش و بۆمبی گاز و ئاوی گەرم هێرش دەکەنە سەرگەل بەڵام ناتوانن ئیرادەی گەل بشکێنن.

ڤیدیۆی بەشێک لە بەرخۆدانی گەلی ئامەد کە بەکامێرای ئاژانسی هەواڵی فورات تۆمارکراوە.

ک-ش