ئاوازی چیا کلیپ و گۆرانیەکی نوێی بڵاکردەوە: ئێرە حەفتانینە

گروپی ئاوازی چیای گەریلا بە ناوی' ئێرە حەفتانینە' بەرهەمێکی نوێی پێکەش بە گوێگران و بینەرانی کرد.

گروپی ئاوازی چیای گەریلا بە ناوی' ئێرە حەفتانینە' بەرهەمێکی نوێی پێکەش بە گوێگران و بینەرانی کرد کە پەیڤ و ئاوازی گروپی ئاوازی چیایە.

گروپی ئاوازی چیا بەرهەمە نوێکەی پێشکەش بە گەلی حەفتانین، گەلی شێلادزێ و هەموو گەریلاکانی ئازادی کوردستان کرد کە لەدژی داگیرکەری بەرخۆدان دەکەن.

لە کلیپەکەدا دیمەنی گەریلاکان لە چیاکانی کوردستان لە وەرزی زستان و هاویندا بە جۆش و خڕۆشەوە، دیمەنی بەرخپدانی گەریلاکان لە ساڵی ڕابردوودا و سەرهەڵدانی گەل لە شێلادزێ و کۆبانێ لەخۆ دەگرێت.

کلیپەکە سەرەتا لە مەد موزیک  تی ڤی و دواتر لە ژمارەیەکی زۆر ماڵپەری ئەنتەرنێتدا بڵاوکرایەوە.

ف.ق