ڕژێمی ئێران كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ی كوشت
پاسدارانی ئێران له گوندی كانی خومار-ی ناوچه‌ی سیده‌كان-ی شاری هه‌ولێر-ی باشووری كوردستان كۆڵبه‌رێكیان به ناوی مه‌یسه‌م كه‌ریم عه‌لی (ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵان) كوشت.
پاسدارانی ئێران له گوندی كانی خومار-ی ناوچه‌ی سیده‌كان-ی شاری هه‌ولێر-ی باشووری كوردستان كۆڵبه‌رێكیان به ناوی مه‌یسه‌م كه‌ریم عه‌لی (ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵان) كوشت.
هێرشه‌كانی ڕژێمی ئێران له دژی كۆڵبه‌ران به‌رده‌وامن. ئه‌مڕۆ پاسدارانی ئێران له گوندی كانی خومار-ی نزیك له سنووری كێله‌شین-ی ناوچه‌ی سیده‌كان-ی شاری هه‌ولێر-ی باشووری كوردستان كۆڵبه‌رێكیان به ناوی مه‌یسه‌م كه‌ریم عه‌لی كوشت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی پاسداران ڕێگه‌یان نه‌داوه كه ته‌رمی ئه‌و كۆڵبه‌ره بنێردرێته‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان. ته‌رمی ناوبراو گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سۆران.
شه‌وی ڕابردووش هێزه‌كانی ڕژێمی ئێران له‌سه‌ر سنووری ڕۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان هێرشیان كرده سه‌ر كۆڵبه‌ران و له ئه‌نجامدا كۆڵبه‌رێك به ناوی عه‌لی حه‌سه‌نزاده (٤٥ ساڵان) كه خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی بالاگر-ی پیرانشار بوو به‌سه‌ختی بریندار بوو.
s.m