"ئەمە دەستکەوتێکە، بەڵام ئەنجامی کۆتایی نییە"

ئۆغور ئونور یەکێکە لە چالاکوانانی مانگرتوو رایگەیاند؛ بە تێکۆشان ئەم ئەنجام و سەرکەوتنەکە بەدەستهاتوو، بەڵام ئەم دوا ئەنجام و ئەنجامی کۆتایى نییە.

ئۆغور ئونور لە گرتووخانەی ژمارە ٢ی مالتەپە، ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ / ٢٠ی بەفرانبار دەستی بە چالاکیی مانگرتن کرد. ئۆغور ئونور باسی لەوە کرد؛ لە کاتی بەرخوداندا گەلێک شتی گەورەی بینیوە و رایگەیاند، ئەوان زانیبویان کە بەرخودان رێگە لەبەردەم سەرکەوتن دەکاتەوە، بەو تێگەیشتنە هەڵسوکەوتیان کردووە و ئەگەر کەمیش بێت کۆتاییان بە گۆشەگیریی هێناوە. گرنگترین خاڵی تێکۆشانیان لە گرتووخانەکان بەهای تێکۆشانەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە.

'بەرخودان هەمیشە رێگە لەبەردەم سەرکەوتن دەکاتەوە'

ئۆغور ئونور وتی: "ئەگەر کەمێکیش بێت، بەڵام هەر گۆشەگیری لابرا، ئەوەش سەلمێنەری ئەوەیە ئەو بەهایانەی تێکۆشان، کە رێبەر ئاپۆ خوڵقاندونی لە گرتووخانەکان سەوز بووە. لەو کاتەدا ئەگەر بە شێوەیەکی قورس و دژوار برسیشمان بووبێت، بەڵام لەلایەن ورە و مەعنەوییەوە لە هەموو کاتێک تێرتر بووین. ئەوەی لەو قۆناغەدا ئێمەی بەپێوە دەهێشتەوە، بەهاکانی مێژووی تێکۆشانمان و هیوامان بە گەلەکەمان بوو. ئەگەر بە کەمیش گۆشەگیری لابرابێت، ئەوە نیشان دەدات کە نەریتی بەرخودانمان چەندە خاوەن واتایەکی مەزنە. ئەو قۆناغەمان لە لاپەڕەکانی مێژوو تۆمار کرد، کە بەرخودان هەمیشە رێگە لەبەردەم سەرکەوتن دەکاتەوە".

'تێکۆشان یەکگرتووانە و یەکپارچەیە'

ئوغور ئونور لەبارەی ئەنجامەکانی چالاکی و قۆناغی ئێستا بەدواوە وتی: "کاتێک مرۆڤ راستیی کۆمەڵایەتی و قەیران و باردۆخی سیاسیی تورکیا هەڵدەسەنگێنێت، دەبینین گەلی کورد ناوەندی ئازادی و ئاشتیی تورکیا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. هەم دەسەڵاتدارە نێونەتەوەییەکان و هەم هەرێمییەکان ئەوەیان بە شێوەیەکی ئاشکرا بینی. بەڕێوەبردنی تێکۆشان لەوانەیە جیاواز بێت، بەڵام یەکپارچە و یەکگرتوانەیە. ئەو قۆناغە زۆر دەستکەوتی ئافراند، بەڵام ئەوانە دوا ئەنجام نین. چونکە ئەنجامی تێکۆشانمان بە ئازادی رێبەرەکەمان و پێکهاتنی شۆڕشی کوردستانەوە بەدی دێت. گەلی کورد و هێزە پێشەنگەکەی بەو هیوایەوە شانیان دایە بەر باری قۆناغەکە و ئەرکی خۆیان راپەڕاند، بەڵام بۆ سەرکەوتنێکی گشتی دەبێت گەلەکەمان بەهێزی خۆی بە رێنمایی تێکۆشان کە خۆی بە هێزەکەی دەسپێریت ئەو قۆناغە بەڕێوەببات. رێبازی بنەڕەتیی ئەوەش جێبەجێکیردنی وتەکانی رێبەر ئاپۆیە، گەورەکردنی پرادیگماکەیەتی، قۆناغەکە بۆ ئێمە دەبێتە دەستکەوت و ئازادیی گەلان سەردەکەوێت".

'تێکۆشانمان، ئازارەکانمانی نەهێشت'

ئۆغور ئونور باسی قۆناغی چالاکییەکەی کرد و رایگەیاند، لەو کاتەدا دوو جار هەوڵ دراوە کە ئیرادەیان تێکبشکێندرێت. ئوغور ئونور وتی: "لەو کاتەدا نەخۆشییەکانی خێرالێدان و ئازاری دڵ، ئازاری گەدە، سەرئێشە، ئازاری ماسولکەکان، نەشتەرگەرییەک هەبوایە و تووشی نەخۆشییەکی بچووک ببووینایە، کارمەندانی تەندروستی لە جیاتی چارەسەرکردنی کێشەکەمان هەوڵیان دەدا بیکەنە هەلێک و بەکاریبهێنن بۆ ئەوەی چالاکییەکەمان تێکبدەن. لەبەر ئەوەش زۆر جار هەوڵیان دا بێهیوامان بکەن و بە کێشە تەندروستییەکان بمانخەنە نیگەرانیی کەسییەوە. بەڵام ئەوە کاری لە ئێمە نەکرد. ئەوەی کە ئێمەی بە پێوە هێشتەوە بەها ئەخلاقییەکانمان بوو. پەیوەستبوونمان بە تێکۆشان ئازاری ئێمەی نەهێشت".

ر.م