ئەنجامنامەی ناتۆ پەسەندکرا

لە لەندەن کۆبوونەوەی ناتۆ ئەنجامدرا. لەگەڵ ئەوەی وڵاتان ناکۆکیەکی زۆریان هەبوو، بەڵام ئەنجامنامەکە پەسەندکرا.

لە ٧٠ مین ساڵیادی ناتۆدا کۆبوونەوەیەک بە بەشداری سەرۆکەکانی هەموو وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتیەکەدا ئەنجامدرا. لە ئەنجامنامەی کۆبوونەوەکەدا باسی، یەکگرتن، یەکێتی و ڕێککەوتن کرا.

یەکەمین جارە لە ئەنجامنامەی ناتۆدا وڵاتی چین وەک هەڕەشە ببینرێت.

لە ئەنجامنامەکەدا ڕاگەیەنرا، چالاکیەکانی رووسیا دەبنە هۆی هەڕەشە بۆ سەر ئەوروپا.

لە کۆبوونەوەی ناتۆدا بە تایبەتی ناکۆکی لە نیوان فەڕەنسا، ئەمریکا و تورکیا دا بینرا. دەوڵەتی تورک کە کوردی کردبووە بیانو و ئەنجامنامەکەی ئیمزا نەدەکرد، دواتر بە ناچاری ئیمزایکرد. دیارنیە بازارەکەیان لەسەر چی بووە.

ف.ق