ئەو هێزانەى شەنگالیان لە ژێر چەپۆکەى داعشدا بەجێهێشت کۆبوونەوە

هێزە چەکدارەکانی پەدەکە لە شەنگال لەگەڵ سەربەست باپیری بەرپرسی پەدەکە لە شەنگال کۆبوونەوە، کە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا کۆمەڵگەی ئێزدییان لە شەنگال لە ژێر چەپۆکەى داعشدا بەجێهشت و هێزەکانی خۆیان لە ناوچەی شەنگال کشاندەوە.

لەم کاتەدا کە لە دژی ئارامی و ئاسایشی شەنگال هەڕەشە و پڕوپاگەندەی ناشیرینکردن لەلایەن هەندێک لە هێزەکانەوە بەڕێوەدەچێت، هێزە چەکدارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)، کە لە کاتی فەرمانەکەدا شەنگالیان لە ژێر چەپۆکەى داعش بەجێهێشت، کۆبوونەوە.

قاسم شەشۆ بەرپرسی پێشمەرگەکانی پەدەکە لە شەنگال، ٣ رۆژ لەوە پێش سەردانی هەندێک ناوچەى باشووری کوردستانی کردووە و لەگەڵ بەرپرسانی پەدەکە کۆبووەتەوە.

یەکێک لەو بەرپرسانە سەربەست باپیری بوو، کە لە کاتی فەرمانی چەتەکانی داعش بۆ سەر شەنگال بەرپرسی هێزەکانی پێشمەرگە بوو لە ناوچەى شەنگال.

کاتێک داعش لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا هێرشی کردە سەر شەنگال، سەربەست باپیری هێزەکانی خۆی کشاندەوە شەنگالی لە ژێر چەپۆکەى داعش دا بەجێهێشت، کە ئەوەش بۆ کۆمەڵگەى ئێزدی بووە هۆی کارەساتێکى گەورە.

ئەو چاوپێکەوتنەى نێوان هێزەکانى پەدەکەی پەیوەندار بە شەنگالەوە لە ناو کۆمەڵگەى ئێزیدا بووەتە جێگای نیگەرانی و ناڕەزایەتی.

ژ.ت