ئەو ٦ کەسەی لە شاری وان دەستگیرکرابوون بڕیاى زیندانیکردنیان بۆ دەرچوو
ئەو ٦ کەسەی بە هۆی رووداوەکەی چەند رۆژ لەوە پێش لە شاری وان دەستبەسەر کرابوون رەوانەی بەندیخانەکران .
ئەو ٦ کەسەی بە هۆی رووداوەکەی چەند رۆژ لەوە پێش لە شاری وان دەستبەسەر کرابوون رەوانەی بەندیخانەکران .
پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورکیا چوار رۆژ لەوە پێش هێرشیان کردە سەر ماڵێک لە گەڕەکی یالیم ئەرەز - ی سەر بە ناوچەی رێیا ئارموش. لە هێرشەکە دا ٢ کەس گیانیان لە دەستدا و دوو پۆلیسیش بریندار بوون، یەکێک لە پۆلیسە بریندارەکان دوێنێ لە نەخۆشخانە مرد.
٦ کەس زیندانیکران
پۆلیسى تورکیا مێرمنداڵێکی ١٥ ساڵی و ٦ کەسی دیکە دەستبەسەرکرد.عەبدولباقی، ئایهان، ئایفەر، فەتووڵا شاهین، کە ئەندامى یەک خێزانن و هەروەها دیلان گۆرور و شەهریبان مامووک دوای ٤ رۆژ لە دەستگیرکردنەکەیان بە تۆمەتی "هاوکاریکردنی رێکخستن" سزای زیندانی کردنیان بەسەردا سەپێنراو و رەوانەى زیندان کران.
ر.م