بادینان بایکۆتی کەلوپەلی تورکی کردوە

هاوڵاتیانی بادینان لە دژی هێڕشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستا بایکۆتی کەلو پەلی تورکیای کردوە و دەڵین: ئەگەر شان بە شانی شەرڤانانیش شەڕمان پێ نەکرێت دژی تورکیا بە بایکۆت ئابوریەکەی ئیفلیج دەکەین.

کەمپینی بایکۆتی کەلو پەلی تورکیا تا دێت بەرفراونتر دەبێت سەرجەم شەر شارۆچەکەکانی باشوری کوردستانی گرتۆتەوە، هەرێمی بادینان وەک سەرجەم هەرێمەکانی تری باشوری کوردستان هەر لە سەرەتای دەستپێکردنی هێڕشی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، هاوڵاتیانی ئەو هەرێمە  هەڵمەتی بایکۆتکردنی کەل و پەلی تورکیان دەست پێکرد، دەڵین:" دەوڵەتێک نەتەوەکەمان کۆمەڵ کوژ بکات ئێمە نا‌هێلین سودی ئابوریمان بۆ هەبێت".

دەربارەی هەڵمەتی باێکۆتی کەلو پەلی تورکیا بەرێوبەرانی ئەو کەمپینە لە بادینان  بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیان کرد ئامانج و پێشوەچونەکانی ئەو کەمپیەنەیان نرخاند، ئاماژەیان بەوەدا گەلی بادینا  پێشوازیکی باش لە کەمپینی بایکۆتی کاڵای تورکیا دەکەن.

ڕێڤینگ کوردستانی یەکێک لە ئەندامی دامەزرێنەنی کەمپینی بایکۆتی کاڵای تورکی بە ئاژانسەکەمانی ڕاگەیاند:" تورکیا  باشوری کوردستانی کردۆتە  ناوەندێک بۆ ساغکردنەوەی کەلو پەلی خراپ و ئێکسپایەری خۆی، ئێمە لەو بارە گەلی خۆمان وشیار دەکەینەوە بۆ ئەوەی کەلو پەلی تورکی نەکرن گرنگی بدەن بە کەل وپەلی ناوخۆی، کوردستان وڵاتێکی دەوڵەمەندە هەموو بەرهەمێکی ناوخی هەیە دەکرێت گرنگی پێ بدەن".

"بە هێرشی ئابوری وڵامیان دەدینەوە"

هاوکارت ڕێڤینگ وتی:" یەکێک لە ئامانجەکانی تری ئەو کەمپێنە هەڵویستە بەرامبەر داگیرکاری تورکیا لە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، چونکە لەریێ ئەو کەل پەلانەی ئێمە لە تورکیا دەکرین ئابوریکەی دەچێت بۆ جەنگ، ئێمە دەماونەوەێت لەڕیی ئەو کەمپیەنەوە  ئابوری لەسەر تورکیا ببرێن کە پێ هێرش دەکاتە سەر گەلەکەمان، با دووژمن باش بزانێت ئەگەر ئەوان هێرش بکەنە سەر ئێمە، ئێمەش لەڕی ئابوریەوە هێڕش دەکەینە سەریان".

کوردستانی وتیشیی:"پێشوازی گەلی بادینان  بۆ کەمپینی بایکۆتی کاڵای تورکی زۆر باشە هاوڵاتیان لە ئیستادا کەلو پەلی تورکی ناکرن و بازرگانەکانیش ڕوو لە وڵاتانی جێاواز دەکەن بۆ هاوردەکردنی کاڵاو کەل و پەلی پێوستی هاوڵاتیان".

"هێڕشەکانی تورکیا بێ ئەنجام دەبن"

دلۆڤان زێباری چالاکوانی مەدەنی یەکێکەی تر لە ئدامانی دامەزرێنەری کەمپینەکە ڕایگیاند:" هێڕشی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئامانج لێی ئەوەیە کە هێچ کەسێک نەمینی بەناوی کورد، تورکیا گەیشتۆتە ئەو بڕوایەی کە لە ئسیتادا کورد مافەکانی خۆیان بەدەست دێنن چونکە کورد بەرخودان دەکەن شەر دەکەن و مافەکانی خۆیان دەپارێزن، بە تایبەتی ڕۆژئاوای کوردستان لە ئیستادا لە قۆناغێکی گرنگی شۆرش دەژیت بۆ ئەوەی پێش لەو شۆرشە و بگرێت نەگوازرێتەوە بۆ باکوری کوردستان  تورکیا هێڕش دەکاتە سەر گەلەکەمان، بەڵام هێڕشەکانی تورکیا بێ ئەنجام دەبن چونکە ئەو کەسانەی بەرامبەر تورکیا شەر دەکەن کەسانی خاوەن ئیرادە و بەهێزن خۆیان ئامادە کردوە بۆ هەر ئەگەرێکی هێڕش کە بکرێتە سەریان، هاوکات لە بواری سیاسی خاوەن فکری پێشکەوتون".

هاوکات دەربارەی ئەو ئەرکەی کە دەکەوێتە سەر شانی گەلی باشوری کوردستان دلۆڤان وتی:" گەلێک ئەرک دەکەوێتە سەر شانمان چونکە کاتێک ئێمە لە باشوری کوردستان ئەنفالمان بەسەر هات لە ڕۆژی زەحمەت دەژیان هەرسی پارچەی تری کوردستان بە هەموو شێوەیەک هاوکاری ئێمە بوون باوەشیان بۆمان کردەوە، ئیستاش ڕۆژئاوای کوردستان پێوستیان بە ئێمە هەیە، دەبێت لەو بوارە ئەرکی خۆمان پێک بێنین".

 دووژمنێک ڕاستەوخۆ ئێمە بکوژیت چۆن بە کەلوپەلەکانی ئێمە ناکوژێت؟

ئەوە چالاکوانە ئاماژەی بەوەشدا:" کەمترین  کار ئێمە کردومانە ئەوەیە گروپێکمان دامەزراندوە بۆ ئەوەی بایکۆتی کەلو پەلی تورکی بکەین، دووژمنێک کە ڕاستەو خۆ ئێمە بکوژێت ئەی چۆن لە ڕێگای کەل پەلی خراپ ئێمە ناکوژێت، ئێمە گەل وشیار دەکەینەوە دەڵین: تورکیا دووژمنی گەلی ئێمەیە ئەو دەوڵەتە نایەوێت کورد هەبەن، دەبێ ئێمەش هەڵوێستمان هەبێت خواردن کەلو پەلی ئەوان بەکار نەهینین بۆ ئەوەی، گورزێک لە ئابوری تورکیا بدەین".

عبدولرحمان شوکرییش بەشدار بویکی کەمپینەیەکەیە دەربارەی هەمان بابەت  ڕایگیاند:" هێچ جێاوازیک نیە لە نێوان هێچ پارچەیکی کوردستان ئێمە هەموومان کوردین، ئەو هێڕشانە دەکرێتە سەر ڕۆژائاوای کوردستان کارێکی شەرمەزارانەیە، ئەو هێڕشە لەسەر خۆمان دەبێنین، هەرکارێک لەسەر شانی ئێمە بێت بۆ ڕۆژائاوی کوردستان ئامادەین جێ بەجێبکەین".

"بە بایکۆت ئابری تورکیا ئیفلیج دەکەین"

ئەگەر ئێمە نەتوانین ڕاستەوخۆی شان بە شان  لە گەڵ ئەوان دژی داگیرکەران شەر بکەیەن ئەوە دەتوانین کەلو پەلی تورکیا بایکۆت بکەین، بۆ ئەوەی ئابوری تورکیا بەرەو ئیفلیجی بەرین گەلی خۆمان وشیار بکەینەوە،  خۆشبەختانە لەڕیی ئەو کەمپینە گەل وشیار بۆتەوە، کاریگەری لەسەر ئابوری تورکیاش داناوە".