بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی یه‌كگرتووی گه‌لان: شۆڕشی یه‌كگرتوو تاكه ڕێگه‌ی ڕزگارییه
بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی یه‌كگرتووی گه‌لان ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاكانی فه‌رمانداره‌تیی هاوبه‌ش شۆڕشی یه‌كگرتوو به‌رفره‌وان ده‌كه‌ن.
بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی یه‌كگرتووی گه‌لان ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاكانی فه‌رمانداره‌تیی هاوبه‌ش شۆڕشی یه‌كگرتوو به‌رفره‌وان ده‌كه‌ن.
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی یه‌كگرتووی گه‌لان (HBDH) ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی چالاكیی گه‌ریلاكانی فه‌رمانداره‌تیی هاوبه‌ش له ١٨ی نیسان و ١ی حوزه‌یران له ئاگری و ئیدر، ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی تورك كوژراون.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به زوڵم و زۆرداری ڕژێمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په كراوه و تیایدا هاتووه، ته‌شه‌نه‌كردنی زوڵم ده‌ریده‌خات كه سه‌رده‌سته‌كان لاواز بوون و له قۆناغی له‌ناوچووندان.
بزووتنه‌وه‌كه ڕایگه‌یاند، «ئه‌ركی ئێمه ئه‌وه‌یه پڕۆسه‌ی له‌ناوبردنی ئه‌وان خێراتر بكه‌ین و ئه‌م سیسته‌می زوڵمه به خاوهنهكانیشییهوه له‌ناوببه‌ین. ئه‌م سیسته‌مه تاریكه كه ژیانی له گه‌لان تێكداوه ده‌بێ هه‌ڵبوه‌شێنرێت. تاكه رێگه‌ی ڕزگاریی گه‌لانیش تێكۆشانی شۆڕشگێڕی و شۆڕشی یه‌كگرتووه.»
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له ئاگری و ئیدر هاتووه، «هێزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕیی یه‌كگرتووی گه‌لان له هه‌موو شوێنێكی كوردستان و توركیا تێكۆشان به‌رفره‌وان ده‌كه‌ن و به‌دڵنیاییه‌وه سه‌رده‌كه‌ون.»
s.m