بڕیاری ئەنجامدانی چالاکی لە جۆلەمێرگ جارێکی دیکە درێژ کرایەوە

پارێزگاری جۆلەمێرگ بڕیاری ئەنجامدانی هەموو جۆرە چالاکی و گردبوونەوەیەکی بۆ ١٥ رۆژی دیکە درێژ کردەوە.

پارێزگاری شاری جۆلەمێرگی باکوری کوردستان لە راگەیێنراوێکدا، بڕیاری قەدەغەکردنی هەموو جۆرە چالاکی و گردبوونەوەیەک، کە بە دەیان جارە لەو شارە درێژ دەکرێتەوە، بۆ ماوەی ١٥ رۆژی دیکە درێژ کردەوە.

شایەنی باسە ماوەیەکی زۆرە لە سەرتاسەری باکوری کوردستان بارودۆخی نائاسایی راگەیێنراوەو لەم چوارچێوەیەدا لە سەرتاسەری باکوری کوردستان، هەموو جۆرە چالاکی و گردبوونەوەیەک بۆ هەر بۆنەیەکی مەدەنیش بێت، قەدەغە دەکرێت.

ز.ش