بۆ یارمەتیدانی هاوڵاتیانی کەرکوک بە ئۆتۆمبێلی حکومی غاز دەبەش دەکرێت

لە شاری کەرکوک، لەبەردەوامی قەدەغەی هاتوچۆدا، بۆ هاوکاریکردنی هاوڵاتیان حکومەت بە ئۆتۆمبێلی حکومی غاز دابەش دەکات بەسەر هاوڵاتیاندا.

دوای ئەوەی دوێنێ شەو بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە شاری کەرکوک  چووە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆ ئەوەی یارمەتیدەری هاوڵاتیان بن لەم دۆخەکدا، ئەمرۆ چوارشەممە حکومەت بە ئوتۆمبێلی حکومی بتڵە غازی بەسەر ماڵاندا دابەش کرد بەنرخی تەنها پێنج هەزار دینار کە ئەم نرخە دوو هەزار دینار لە خوارووی ئەو نرخەیە کە ئۆتۆمبێلە ناحکومییەکان دەیفرۆشن.

ز.ش