بە هاوڕێیەتى سەختییەکانى چیا تێدەپەڕێنرێت

گەریلاکانى یەژاستا رایانگەیاند، چیاکانی سەختی و قورسیی خۆیان هەیە، بەڵام لە سایەتى هاوڕێیەتیی پیرۆزی ناو پەکەکەدا ئەو سەختی و دژواریانە تێدەپەڕێنرێن.

گەریلاکانى یەژاستا رایانگەیاند، هەر چەند گەریلایەتی ژیانێکى سەخت و دژوارە، بەڵام بە هێزی هاوڕێیەتى ئاسان دەبێت. راشیانگەیاند "هەر چۆن خۆشویستنی وڵات و خاک خۆشویستنی کۆمەڵگەیە، خۆشویستنی هاوڕێیەتى لە ناو پەکەکەشەدا خۆشویستنی کۆمەڵگەیە".

رەنگین گەریلاى یەژاستار رایگەیاند، هەر چەند لە گەریلایەتیدا زەحمەتی و دژواری هەبێت، بەڵام بە هێزی هاوڕێیەتى ژیان ئاسان دەبێت. رەنگین باسی ئەوەیکرد، کاتێک ئەرکێکی قورس و سەختیان پێدەدرێت، بە دڵخۆشی و شادومانی پێشوازیی لێدەکەن و ئەوەش دەبێتە هۆی تێپەڕاندنی هەموو سەختی و دژوارییەکان. رەنگین وتی "زۆرترین فەداکاری، خۆشویستنی هاوڕێیانە و رێزگرتن لە ناو پەکەکەدا هەیە. لە دڵەوە کەش و دۆخێکی خۆشەویستانە ئافرێنراوە. هەر چۆن خۆشەویستیی وڵات و خاک خۆشەویستییە بۆ کۆمەڵگە، خۆشەویستیی هاوڕێیەتیش لە ناو پەکەکەدا خۆشەویستییە بۆ کۆمەڵگە. پەیوەندیی هاوڕێیانە هەموو کاتێک بەهێزە. دووربوون لە یەکتر لەمپەر نییە بۆ هاوڕێیەتیمان. یەکتر نەناسینیش لە رووی جەستییەوە و شکڵەوە نابێتە لەمپەر لە بەردەم خۆشەویستیی هاوڕێیانەماندا".

رەخنە لە خۆگرتن و رەخنەگرتن مرۆڤەکان بەهێز دەکات

گەریلا ئاواز دلۆڤان رایگەیاند، هاوڕێیەتى لە ناو پەکەکەدا وادەکات، کە مرۆڤ سەرلەنوێ دەست بە زۆر کار بکات و راشیگەیاند، شێواز و میکانیزمی رەخنەگرتن و رەخنە لەخۆگرتن پەیوەندیی هاوڕێیەتى بەهێز دەکات. دلۆڤان ئەوەشی راگەیاند، هاوڕێیەتى مرۆڤەکان لەژێر سایەى رێکردنێکى راست و بەهێزدا دەبێتە هۆی ئەوە، کاتێک خۆشەویستیی هاوڕێیانە دروستبوو ئەو کاتە مرۆڤ زۆر زیاتر پەیوەستى ژیانى پەکەکە دەبێت و وتی "لە سەرەتای بەشداربوونمدا تاقە شتێک کە سەرنجی راکێشام، سەرباری خۆشەویستی و رێزگرتن لە یەکتری، پێشکەوتن لە رێگەى رەخنەوە بوو. مرۆڤ بە خۆشەویستی و ورەوە بەشداری لە ژیاندا دەکات. چیا دژواری و سەختیی زۆری هەیە، بەڵام ئەو سەختی و دژوارییانە بە هاوڕێیەتى پیرۆزی پەکەکە تێدەپەرێنرێت. جوانی و ورەی ناو پەکەکە دەبێتە هۆی ئەوە، کە مرۆڤ بە تێکۆشان پێشبکەوێت. سەختی و دژواری بە خۆشەویستیی هاوڕێیانە ئاسان دەبێت".

خۆشەویستیی هاوڕێیانە مرۆڤ بەسەر پێوە دەهێڵێتەوە

ئارین عەرەب گەریلای یەژاستا رایگەیاند، ئەوەی مرڤ لە ژیانی گەریلادا و لە شەڕ و چیادا لەسەر پێ دەهێڵێتەوە هاوڕێیەتیی ناو پەکەکەیە و وتی "کاتێک باس لە بابەتى 'هاوڕێیەتى چییە' دەکرێت، ئەوەى سەرەتا بە مێشکی مرۆڤدا دێت، بڕوایەکى بێشک و گومانە لە هاوڕێیەتیدا. کاتێک مرۆڤەکان دەڕۆن ئەرکێک جێبەجێ دەکەن، یان خۆراک بە کۆڵ دەگوێزنەوە، یان لە جموجوڵ و ئەرکی تردان، ئەوەى مرۆڤ ئاسودە دەکات سەیرکردن و شێوەی روانینی چاوی هاوڕێیانەیە. تاوەکو هاوڕێیەتیی بەهێزی ناو پەکەکە هەبێت ئەوا تێکۆشانمان هەرگیز لاواز نابێت".

ژ.ت