بەرپرسانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوا و تورکیادان

'جێمس جفری' نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا، لە تورکیایە. 'کێنز میکەنیزێ'ی فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکاش لە ڕۆژئاوایە.

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا 'جێمس جفری' لەسەر بانگهێشتی حکومەتی ئاکەپە هاتە تورکیا و دەستی بە دیدارەکانی کرد.

هاوکات ژەنەرال 'کێنز میکەنیزێ'ی فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM)، لە ڕۆژئاوا دەستی بە چەندین دیدار کرد.

جفری ئەمڕۆ و سبەینێ، چاوی بە بەرپرسانی حکومەت دەکەوێت.

میکەنیزێش لە حەسەکە لەگەڵ مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) کۆ بووەوە. دەوترێت هەردوو فەرماندەی سەربازیی لەسەر ڕووداوەکانی سنوور وتوێژیان کردووە.

عەبدی هۆشداریی دابوو

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر عەبدی هۆشداری دابوو، ئەگەر تورکیا هێرشی ناوچەیەکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بکات، دەبێتە شەڕێکی گەورە.

ک-ش