پاش ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی پرسی چاره‌سه‌ریدا، گفتوگۆ و دیدار له‌نێوان حكوومه‌تی سووریا و ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكراتی - مه‌سه‌ده به‌ڕێوه‌چوون، ده‌وڵه‌تی توركیا و په‌ده‌كه تووشی نیگه‌رانی بوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان شاندێكی په‌ده‌كه - میت كه له شامی پایته‌ختی سووریا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی سووریا كۆبوونه‌ته‌وه، به‌ڵێنیان داوه كه كونسوڵخانه‌ی سووریا له هه‌ولێر بكرێته‌وه به‌و مه‌رجه‌ی حكوومه‌تی شام كۆتایی به دیداره‌كان له‌گه‌ڵ مه‌سه‌ده بێنێت. به‌ڵام حكوومه‌تی سووریا سوربوونی خۆی له‌و باره‌یه‌وه پیشانداوه و پێی ڕاگه‌یاندوون كه به‌رده‌وام ده‌بن له دیداره‌كان له‌گه‌ڵ مه‌سه‌ده.
شاندی میت - په‌ده‌كه داواكاری هه‌بووه
له دوای ڕێككه‌وتنی حكوومه‌تی سووریا له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكراتی - مه‌سه‌ده و هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی - قه‌سه‌ده له ٢٦ی ته‌مووز له شام، ده‌ركه‌وت پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی توركیا و باشووری كوردستان هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه ڕێگری له هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ری بكه‌ن. به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو، به فه‌رمانی سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، شاندێكی میت و به‌رپرسانی په‌ده‌كه له دوای كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سه‌ده و حكوومه‌تی سووریا سه‌ردانی شامیان كردووه و له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌تی سووریا كۆبوونه‌ته‌وه.
شانده‌كه به سه‌رۆكایه‌تی مه‌حموود كه‌لكه‌ر هه‌ولێری له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكوومه‌تی سووریا، ده‌رباره‌ی دیداره‌كانی نێوان شام و مه‌سه‌ده قسه‌یان كردووه.
ڕاگه‌یه‌ندرا كه شانده‌كه‌ی په‌ده‌كه - میت داوایان له ڕژێمی سووریا كردووه دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكراتی - مه‌سه‌ده كۆتایی پێبێنێت، له به‌رانبه‌ردا سووریا ده‌توانێت كونسوڵخانه‌ی خۆی له هه‌ولێر بكاته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی شاراوه دانوستان له‌گه‌ڵ توركیا بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تی سووریا به ماڵپه‌ڕی xeber24.netی ڕاگه‌یاندووه، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی شاندی په‌ده‌كه - میت له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌تی سووریا، له دوای كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سه‌ده و حكوومه‌تی شام بووه. سه‌رچاوه‌كه ڕایگه‌یاندووه كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌و شانده و ڕژێم هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه ڕژێم سوره له‌سه‌ر دیداره‌كانی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌ده و هه‌وڵ ده‌دات بگه‌نه چاره‌سه‌ری.
s.m