هێرش و داگیركاریه‌كانی فاشیستی تورك و بێده‌نگی حكومه‌تی هه‌رێم و هاوكاری به‌شێك له لایه‌نه‌كان بۆ داگیرکاری شه‌رمه‌زار و رسوا ده‌کات و ڕایگەیاندووە: "له ئه‌نجامی ئه‌و پیلان‌و هێرشانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست دایڕشتووه بۆ داگیركردنی ته‌واوه‌وه‌تی باشوری كوردستان جارێكی تر چه‌ندین رۆڵه‌ی گه‌له‌كه‌مانی كرده قوربانی، لێره‌وه له كه‌سایه‌تی شه‌هیدانی دوێنێی كۆرته‌ك، خواكورك، كه‌ركوك كه بونه قوربانی هێرشی داگیركاری ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورك سه‌ری رێز و نه‌وازش له به‌رده‌م گلكۆی پیرۆزی ئەوان و ته‌واوی شه‌هیدان داده‌نه‌وێن، هه‌رچی زووه هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه سه‌ربه‌رز و خۆڕاگره‌كانیان ده‌كه‌ین".
تەڤگەر ئازادی ڕایشیگەیاندووە: "پیلانی داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركیا كه له سالاَنی 1990 كانه‌وه به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆ پێی ناوه‌ته قۆناخێكی مه‌ترسیدار و هه‌ر ده‌چێت زیاتر ده‌بێت، فاشیزمی ئاكه‌په و مه‌هه‌په به‌تایبه‌ت دوای ئه‌و بێچاره‌یی و دۆڕان و شكست و هه‌ڵوه‌شانه گه‌ورانه‌ی كه له رۆژئاوا، باكور (هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كان) رووبه‌ڕووی بویه‌وه وه‌ك سه‌نگه‌ری دوا نه‌فه‌سی بۆردومان و داگیركاریه‌كان و سنوربه‌زاندنه‌كانی بۆ ئێراق و باشوری كوردستان چڕتر كردۆته‌وه. وێرای ئه‌وه‌ی باشوری كوردستانی له رووی ئابوری، سیاسی، كلتوری و به‌شێكی زۆریشی له رووی سه‌ربازی و جوگرافیه‌وه داگیر كردووه، رۆژانه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و گوندنشینانی هه‌رێمه‌كانی بناری قه‌ندیل، برادۆست و بادینان بۆردومان ده‌كات و گه‌له‌كه‌مان له‌م هێرشانه‌دا ده‌بنه قوربانی، هه‌ر كه‌س و لایه‌ك ده‌زانێت ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م هێرشانه چۆڵكردنی ئه‌و ناوچانه‌و داگیركردن و په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌و هه‌ڵوه‌شان‌و شكستانه‌یه كه ئاكه‌په رووبه‌رووی بۆته‌وه".
ده‌سته‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان بێده‌نگی حكومه‌ت و لایه‌نه‌كانی باشوری كوردستان و ئاسته‌نگكردنی چالاكییەکان بۆ شه‌رمه‌زارکردنی داگیرکرکاری بە گەورەترین هاوكاریه بۆ داگیركاری‌ەکە دەزانێت و دەستنیشانی کردووە: "هاوكاری به‌شێك له لایه‌نه‌كانی باشوری كوردستان‌و كه‌ڕولاڵ بونی به‌شێكی تری لایه‌نه‌كان‌و حكومه‌تی به ناو هه‌رێمی كوردستان گه‌وره‌ترین پاڵپشتی‌و هاوكاری هێرش‌و داگیركاریه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركه بۆ سه‌ر خاكی باشوری كوردستان‌و كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی‌و بێ دیفاع‌و وێرانكردنی گونده‌كان. بۆیه پێویسته هه‌ر لایه‌ن‌و كه‌سێكی خاوه‌ن هه‌ڵوێست چیتر له‌و بێ ده‌نگیه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم باش تێبگه‌ین‌و هه‌ڵوێستێكی جددیمان هه‌بێت له به‌رامبه‌ر زه‌نگی مه‌ترسی داگیركاری".
كات كاتی رۆڵی جه‌ماوه‌ر‌و خه‌ڵكی ولاَتپارێز‌و خاوه‌ن هه‌ڵوێسته
ده‌سته‌ی هاوسه‌رۆكایه‌تی ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان بانگه‌وازی دەکەین، "له هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ له پرسه‌دان له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ماڵه خۆڕاگرانه‌ی دوێنێ له كۆرته‌ك رۆڵه‌كانیان له‌ده‌ستدا، ئه‌وانه‌ی نارازین له به‌رامبه‌ر ئه‌و بێده‌نگی و بێهه‌ڵوێسیته‌ی كۆمه‌ڵكوژی و داگیركاریه ئێستا كاتیه‌تی به یه‌كهه‌ڵوێست و یه‌كده‌نگ له هه‌موو شار و شارۆچكه و شه‌قامه‌كان ده‌نگی ناره‌زایه‌تی بڵند بكه‌ین و كۆتایی به داگیركاری و ده‌ستێوه‌ردانه‌كان بێنین و مێژویێكی پڕ شانازی تۆمار بكه‌ین".
وه‌ك ته‌ڤگه‌ری ئازادی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان وێرای ئه‌وه‌ی هێرش و داگیركاریه‌كانی ئاكه‌په و بێده‌نگی حكومه‌تی هه‌رێم و هاوكاری لایه‌نه‌كان شه‌رمه‌زار و رسوا ده‌كه‌ین، جارێكی تر پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانی كۆرته‌ك ده‌كه‌ین و دووپاتی دەکەینەوە کە درێژه پێده‌ری رێگای شه‌هیدانین.
هـ.هـ