تەڤگەری ئازادی: پێویستە به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه نادیموكراتیه‌كان بەرەیەکى دیموکراتى پێکبهێنرێت
ده‌سته‌ى هاوسه‌رۆکایه‌تیى ته‌ڤگه‌رى ئازادیى کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان لەبارەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى باشووری کوردستانەوە هەڵوێستى خۆی خستەڕوو.
ده‌سته‌ى هاوسه‌رۆکایه‌تیى ته‌ڤگه‌رى ئازادیى کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان لەبارەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى باشووری کوردستانەوە هەڵوێستى خۆی خستەڕوو.
تەڤگەر ئازادی لەبارەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى هەرێمى باشووری کوردستانەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
دەقی راگەیاندراوەکەى تەڤگەری ئازادی
به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردنه نادیموكراتیه‌كان، پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی دیموكراتی
له هه‌ر وڵاتێکى پێشکه‌وتوودا پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن به ئامانجى ده‌ستا و ده‌ستکردنى ده‌سه‌ڵات‌و سزادانى که‌سان‌و ده‌سه‌ڵاتى ناشایسته به به‌ڕێوه‌بردنى کۆمه‌ڵگه ئه‌نجام ده‌درێت بێگومان ئه‌مه‌ش به ئاماده‌کردنى کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى هۆشیار‌و که‌شێکى دیمکراتیک، به‌ڵام له باشوورى کوردستاندا هه‌ر له سه‌ره‌تادا، واتا له‌ساڵی 1992 و دوای ڕاپه‌ڕینه پڕ شکۆکه‌ی خه‌ڵکی باشووری کوردستان پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی کوردستان بوو به‌ڕۆژه‌ڤ، به‌ڵام هه‌ر له‌و کاته‌وه تا دوا هه‌ڵبژاردن که له 30 ـ 9 ـ 2018 ئه‌نجام درا نه هه‌ڵبژاردنێکى دیموکراتى‌و نه‌یش کۆمه‌ڵگه‌ى بۆ هۆشیار کرایه‌وه به پێى سه‌رده‌م‌و قۆناخه‌که، به‌ڵکو پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن هه‌میشه به شێوه‌یه‌کى نادیموکراتى‌و له ژێر زه‌خت‌و فشاره‌کانى داگیرکه‌رانى کوردستان به‌رێوه‌چووه. له‌به‌ر ئه‌وه یه‌که‌م خولی ئه‌و په‌رله‌مانه ده‌رگاى بۆ شه‌ڕى ناوخۆ کرده‌وه، نه‌ک چاره‌سه‌رى کێشه‌کان. ئیتر له‌و کاته‌وه ئه‌م په‌رله‌مانه مه‌حکومه به‌سیاسه‌ت و بڕیاری ده‌ره‌کى‌و نادیموکراتی، تاکو ئێستاش هێنده‌ی بڕیاری نادیموکراتی و نانه‌ته‌وه‌یی له‌و په‌رله‌مانه‌وه ده‌رده‌چێت هێنده له‌خه‌می چاره‌سه‌ری پرسه چاره‌نوسسازه‌کانی گه‌له‌دا نه‌بووه.
دوا هه‌ڵبژاردن که هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان بۆ خولی پێنجه‌م بوو دیسان به هه‌مان شێوه‌و به هه‌مان پیلان ئاماده‌کارى بۆ کراو هه‌ر له یه‌که‌م هه‌نگاویشدا ئاماداکارى بۆ ئه‌وه کرا که هێزێک به ته‌نیا ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست‌و ببێته ده‌سه‌ڵات به تایبه‌ت به گوێره‌ى ئه‌نجامه به‌راییه‌کان وا ده‌رده‌که‌وێت، وێراى ئه‌وه‌ى که نزیکه‌ى نیوه‌ى کۆمه‌ڵگه نه‌چۆته سه‌ر سندوق، نیوه‌که‌ى تریش که چۆته سه‌ر سندوق هه‌مووى ده‌نگى ته‌نها بۆ لایه‌نێک نه‌داوه له کاتێکى وادا ده‌بێته نزیکه‌ى %70 ئیراده‌ى خه‌ڵک بێگومان سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر ئه‌م رێژه‌یه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کى گه‌وره‌یه، بۆیه پێداگری‌کردن له‌م پیلانه‌و ده‌سه‌ڵاتگرتنه ده‌ستى هێزێک زه‌نگێکى هه‌ره مه‌ترسیداره بۆ داهاتووى باشورى کوردستان.
هه‌روه‌ها هه‌وڵدانى جددى کرا بۆ ده‌رخستنى هه‌ندێک لایه‌ن‌و به‌و شێوه‌یه‌ش به‌ڕێوه‌چوو، بێگومان هه‌ر له‌سه‌ره‌تا‌وه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌و ئه‌و کۆمسیۆنه‌ى که ئه‌رکدار کرابوو بۆ سه‌رپه‌رشتى کردنى هه‌ڵبژاردن له ژێر هه‌ژموونى حزب‌و ده‌ستى ده‌ره‌کى‌و خاوه‌ن زیهنیه‌تێکى نادیموکراتى بوو، هه‌نگاوى یه‌که‌مى ئه‌مه‌ش به قه‌ده‌خه‌کردنى ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان ته‌ڤگه‌رى ئازادى کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستان ده‌ستى پێکرد‌و مۆرى نادیموکراتى بوونى لێ درا.
وه‌ک ته‌ڤگه‌رى ئازادى باوه‌ڕى ته‌واومان به پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن هه‌یه به مه‌رجێک که له که‌شێکى دیموکراتیدا ئاماده‌کارى بۆ بکرێت‌و به‌رێوه بچێت، بێگومان له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و سیاسه‌تانه‌ى به‌ڕێوه براوه له ساڵانى رابردوو به تایبه‌ت له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌رامبه‌ر به خه‌ڵک‌و کۆمه‌ڵگه‌که‌مان بۆ ئه‌وه‌ى که بێ باوه‌ڕ بێت له‌م پرۆسه‌یه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا گه‌ل به ئیراده‌وه به هیواى گۆڕانکارى‌و باشتر کردنى ئه‌م بارودۆخه چووه سه‌ر سندوقى ده‌نگدان‌و وه‌ک ته‌ڤگه‌رى ئازادى رێز له بڕیار‌و ئیراده‌ى خه‌ڵک ده‌گرین.
جێگاى به‌بیر هێنانه‌وه‌یه له‌و رۆژه‌ى که به بڕیارێکى سیاسى ته‌ڤگه‌ره‌که‌مانیان قه‌ده‌خه کرد وێراى بێده‌نگى زۆربه‌ى لایه‌نه‌کان له هه‌ڵوێستى فه‌رمى خۆماندا وێراى شه‌رمه‌زارکردنى ئه‌م بڕیارى قه‌ده‌خه‌یه ئه‌وه‌یشمان راگه‌یاند که ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌م ناعه‌داله‌تیو ناهه‌قیه له به‌رامبه‌ر ئێمه ئه‌نجام ده‌درێت به‌یانیش به‌رابمه‌ر لایه‌نى تریش ئه‌نجام ده‌درێت‌و له‌و ده‌سه‌ڵاته چاوه‌ڕوانی بڕیار‌و پیلانی خراپتربن، ئه‌گه‌ر ئێستا بریاریکی به‌وڕه‌نگه دژی ئێمه ده‌رده‌چێت ئه‌وا سبه‌ی دژی هه‌موو پێوانه‌کانی دیموکراتی و به‌تایبه‌تیش پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ده‌چێت.
دوا جاریش دواى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌کان‌و ئه‌نجامى نافه‌رمى هه‌موو ئه‌و راستیانه‌ى که وه‌ک ته‌ڤگه‌رى ئازادى باسمان کردبوو، به پراکتیکى ده‌رکه‌وت، هه‌ر له کاتى پرۆسه‌که‌دا هه‌ر له ساخته‌کارى‌و ته‌زویر بگره تا ده‌گات به لێدانى چاودێران، ئازاردانى ده‌نگده‌ران، راگه‌یاندنکاران هتد له‌م پرۆسه‌یه‌دا روویاندا. وه‌ک له ئه‌نجامه نافه‌رمیه‌کان ده‌رکه‌وت که به‌شێکى زۆرى لایه‌نه‌کانى به‌شدار له‌م پرۆسه‌یه‌دا له‌م ئه‌نجامانه نارازین‌و به‌شێکیشیان تا ئێستا هه‌ڵوێستى به‌شدارنه‌بوون له په‌رله‌مانیان به‌م ئه‌نجامانه راگه‌یندووه.
له‌و باوه‌ڕه‌داین که ئه‌م پرسه‌یه له سه‌ره‌تاوه تا ئێستا به شێوه‌یه‌کى نادیموکراتى‌و له ژێر هه‌ژمونى ده‌سه‌ڵاتى ناوخۆیى‌و ده‌ره‌کى به‌ڕێوه چووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه لێره‌دا به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و هێزو لایه‌نانه‌ى که نارازین له ئه‌نجامه‌کان‌و هه‌روه‌ها باوه‌ڕیان به ئه‌نجامدانى ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌یه به شێوه‌یه‌کى دیموکراتى وه‌ک هێزێکى ئۆپۆزسیۆنى راسته‌قینه له چاره‌سه‌ى بگه‌ڕێین.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وه‌ك ته‌ڤگه‌رى ئازادى بانگه‌وازى له هه‌موو هێزو لایه‌ن‌و که‌سه ناڕازیه‌کان ده‌که‌ین له‌م پرۆسه‌یه‌دا بۆ ئه‌وه‌ى هێزه‌کانمان له‌گه‌ڵ ئیراده‌ى خه‌ڵک رێک بخه‌ین‌و بێینه لاى یه‌کترى‌و هه‌وڵه‌کانمان بخه‌ینه گه‌ر بۆ پێک هێنانى به‌ره‌یه‌کى دیموکراتى که بتوانێت کۆتایى بێنێت به هه‌موو ئه‌و یاریانه‌ى که به چاره‌نوسى گه‌ل‌و ئێمه وه‌ک لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کان ده‌کرێت‌و به جدى به‌دواداچوون له ئاستى جه‌ماوه‌رى، ناوخۆى‌و نێوده‌وڵه‌تى بکه‌ین بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانمان که ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنێکى دیموکراتی‌و بونیادنانى سیسته‌مێکى دیموکراتیه، که رێز له بڕیار‌و ئیراده‌ى گه‌له سته‌مدیده‌که‌مان بگرێت.