تەڤگەری ئازادی: کۆمەڵگەی باشووری کوردستان لەمێژوودا هێندەی ئەم قۆناغە بێ سیاسەت و بێ ڕۆڵ نەکراوە

دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە بۆنەى جەژنی قوربانەوە راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.


لە راگەیاندراوەکەى تەڤگەرى ئازادیى کوردستاندا هاتووە، گەلی کورد و گەلانی بن دەستی ناوچەکە هەردەم بە جۆش و خڕۆشێکی گەرمەوە ئەم یادەیان بەرز و پیرۆز ڕاگرتووە.

لە بەشێکى ترى راگەیاندراوەکەى تەڤگەرى ئازادیدا ئەوەش هاتووە، کۆمەڵگەی باشووری کوردستان لەمێژوودا هێندەی ئەم قۆناغە بێ سیاسەت و بێ ڕۆڵ نەکراوە لە بڕیاردان لەسەر چارەنووس و ئایندەی، ئەو پیلانگێڕیەی وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت دەوڵەتی تورکیای فاشیست هەیانە بۆ لەناوبردنی تەواوی دەستکەوتەکانی گەلی باشوور داگیرکردنی خاکەکەی تەواوی پێوانە ئەخلاقی و نەتەوەیەکانی بەزاندووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دیارە تەواوی ئەو هێرش و پەلامارانی دەوڵەتی توورکیا بەبەرچاوی جیهانەوە کۆمەڵکووژی کوردان ئەکات و چاوی مافی مرۆڤ و تەواوی یاساکانەوە ئەم پەلامارانە پێک دێنێت، پێشەنگەکانی گەلی کورد  تیرۆر دەکات کە گەورەترین نرخ و سەرمایەی ئەم گەلەن .

دەقى راگەیاندراوەکەى دەستەى بەڕێوەبەرایەتیى تەڤگەری ئازادیى کوردستان

جەژنی قوربان لەتەواوی موسڵمانانی جیهان و گەلانی بن دەست و گەلی کورد پیرۆز بێت، بەهیوای ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئاشتی و پێکەوە  بۆ تەواوی گەلان ، وەگەیشتنی تەواوی گەلانی ناوچەکە بە ماف و ئازادییە نەتەوەیەکانیان

هەموو یادە ئاینیەکان لەناو تەواوی نەتەوە و پێکهاتەکانی جیهان دا پەیامی ئاشتی و پێکەوە ژیانیان پێ بووە ،بەرامبەر زوڵم و زۆرداری دەسەڵات داران

گەلی کورد و گەلانی بن دەستی ناوچەکە هەردەم بە جۆش و خڕۆشێکی گەرمەوە ئەم یادەیان بەرز و پیرۆز ڕاگرتووە، دیارە سروشتی ئەم گەلەی ئێمە بووە هەردەم بەرامبەر بە مانەوەی پیرۆزیەکان قوربانی داووە، سەڕای ئەو هێرشە بەردەوامانەی لەسەر جوگرافیایی ناوچەکەی هەبوون و هێرشی ئیسلامی دەسەڵاتخواز و بەرژەوەندیخواز، گەورەترین تێکۆشانی کردووە و هەوڵی پاراستنی ئەم پیرۆزیەکانی داوە،وە لەم بۆنانەدا پەیام و سۆزی پێکەوە ژیانی بە گوێی تەواوی گەلانی جیهاندا داوە.

لەڕەوشێکی وەها کە ئەمڕۆگەلی کوردی پیا دەرباز دەبێت، سیاسەتی نکۆڵی کردن و قڕکردنی نەتەوەیی و ئاینی و کلتووری بەسەر گەلەکەماندا لەلایەن وڵاتانی ناوچەکە و سەرمایەداری جیهانیەوە سەپاندوویانە، لەبەرامبەر بەمەشدا گەلی کورد لە سەر هێڵی سیاسەتی دیموکراتی خۆی لە بەرخۆدان و تێکۆشانێکی گەورەدایە .

کۆمەڵگەی باشووری کوردستان لەمێژوودا هێندەی ئەم قۆناغە بێ سیاسەت و بێ ڕۆڵ نەکراوە لە بڕیاردان لەسەر چارەنووس و ئایندەی، ئەو پیلانگێڕیەی وڵاتانی ناوچەکە و بەتایبەت دەوڵەتی تورکیای فاشیست هەیانە بۆ لەناوبردنی تەواوی دەستکەوتەکانی گەلی باشوور داگیرکردنی خاکەکەی تەواوی پێوانە ئەخلاقی و نەتەوەیەکانی بەزاندووە. ڕۆژانە خاکی باشووری کوردستان دەبەزێنێت و بۆردومانی گوندەکانی بناری قەندیل دەکات و تەواوی ناوچە شاخاوییەکان دەکات ئەم هەرێمە خەڵکی سڤیل شەهید دەکات، لەگەڵ وڵاتانی ناوچە ڕێکەوتن و پیلانی لەناوبردنی کورد دادەنێت.

دیارە تەواوی ئەو هێرش و پەلامارانی دەوڵەتی توورکیا بەبەرچاوی جیهانەوە کۆمەڵکووژی کوردان ئەکات و چاوی مافی مرۆڤ و تەواوی یاساکانەوە ئەم پەلامارانە پێک دێنێت، پێشەنگەکانی گەلی کورد  تیرۆر دەکات کە گەورەترین نرخ و سەرمایەی ئەم گەلەن .

لەم جەژنە پیرۆزەدا ئێمە وەکوو تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەیی کوردستان ئەم ڕۆژە لەتەواوی موسڵمانان پیرۆز ئەکەین، بانگەوازی بۆ گەلی باشوور دەکەین بۆ بەرز کردنەوەی تێکۆشانی نەتەوەی گەلەکەمان وە هەوڵ دان بۆ یەکگرتووی و یەکڕیزی تەواوی لایەنە سیاسەکانی باشوورە، بۆ سنودارکردن و هەڵوێست نیشاندانی پراکتیکیە بەرامبەر ئەو داگیرکاریانەی دەوڵەتی توورکیا لەسەر باشووری کوردستان.

ر.م