جوودی سەردەم گەریلای هەپەگە: ئێمە گۆشەگیری تێکدەشکێنین

لە شاخە ئازادەکان جوودی سەردەم گەریلای هەپەگە لەبارەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕایگەیاند، "ئێمە بە بڕیارەوە گۆشەگیری تێکدەشکێنین و بە بەرخۆدان سەردەکەوین."

لە شاخە ئازادەکانی کوردستان جوودی سەردەم گەریلای هەپەگە لەبارەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردەوە ئاماژە بەوەدەکات، بڕیاریانداوە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ تێکدەشکێنن.

جوودی سەردەم گەریلای هەپەگە وتی، "ئێمە پیلانگێڕی سەر ڕێبەر ئاپۆ شەرمەزار دەکەین. ئەم گۆشەگیریەی کە ئێستا لەسەر ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەبرێت، گۆشەگیریەکی نێودەوڵەتیە. لەبەرئەوەی ڕێبەرەکەمان تەنها لە لایەن هێزێکەوە دەستگیرنەکراوە. لە لایەن زۆر هێزی جیهانەوە ئەم گۆشەگیری و پیلانگیڕیە بەڕێوەدەبرێت. ئێمەی گەریلا دەزانین لە ڕێگای تێکۆشانەوە گۆشەگیری تێکدەشکێنرێت. بۆ شکاندنی گۆشەگیری پێویستە تێکۆشان گەش بکرێت. لە سایەی تێکۆشان و بەرخۆدان مانگرتن لە خواردن درزێک لە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ دروست بوو، چەند جارێک لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ چاوپێکەوتن ئەنجامدرا. بەڵام داگیرکەران لە چوارچێوەی هەندێک تاکتیدا نزیکی پرسەکە بوونەوە، دوای ماوەیەک جارێکیتر بەردەوامییان بە گۆشەگیریدا.

واتی بەردەوامیدان بە گۆشەگیری، بە واتای لەناوبردنی گەلی کورد دێت. بەڵام ئەو خەیاڵەی داگیرکەران لەناوبراوە، ئێدی هەموو کەسێک دەزانێت ئەو دەرفەتە لە دەستی داگیرکەراندا نەماوە. پێویستە ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی و گەل تێکۆشان گەش بکەین. ئەگەر تێکۆشانێکی بەهێز پیشانبدرێت، داگیرکەری تێکدەچێت و گۆشەگیری تێکدەشکێت. هیوامان هەیە گۆشەگیری تێکبشکێنین. ئێمە لەم بڕوایەداین ساڵێ ٢٠٢٠ دەبێتە ساڵی شکاندنی گۆشەگیری. بانگەوازیمان بۆ گەلی خۆمان و گەنجان ئەوەیە، ئەرکیان جێبەجێ بکەن و پێویستە جێبەجێشی بکەن. پێویستە گەنجان بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا بکەن. لە ساڵەکانی ڕابردوو زیاتر تێبکۆشین. ئێمەی گەریلا بۆ تێکۆشان ئامادەین، ئێمە گۆشەگیری تێکدەشکێنین. بە بەرخۆدان و خەباتمان سەردەکەوین. جارێکیتر گۆشەگیری و پیلانگێڕی سەر ڕێبەر ئاپۆ شەرمەزار دەکەم."

ف.ق