جۆلەمێرگ قەیوم قبوڵناکات

دانیشتووانی جۆلەمێرگ دەڵێن، "بە ناچاری نەبێت، سەردانی شارەوانی ناکەن کە دەستیبەسەرداگیراوە و هیچ کاتێک قەیوم قبوڵ ناکەین."

دوای ئەوەی هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ جیهان کارامان لە ١٩ی تشرینی یەکەمدا دەستگیرکرا، قەیوم لە شارەوانیەکە دامەزرێنرا. دواتر ئەنجومەنی شارەوانی هەڵوەشێنرایەوە و ئەرکی هاوسەرۆکی شارەوانیەکان و ئەنجومەنی شارەوانی ڕادەستی قەیوم کرا. دانیشتووانی جۆلەمێرگ دەڵێن، بە دەستی قەیومەکان ئیرادەکەیان لە لایەن ئاکەپەوە دەستبەسەرکراوە و داوایان کرد جارێکیتر ڕیگە بە کارامان بدرێێت بێتەوە سەر پۆستەکەی.

قاهر دەمیر خەڵکی جۆلەمێرگ ڕایگەیاند، دوای دامەزراندنی قەیوم ئیرادەی گەلی جۆلەمێرگ دەستەسەرکرا. پێویستە ئەوانەی بە هەڵبژاردن پۆست بەدەستدەهێنن، بە هەڵبژاردن پۆستەکەیان بەجێبهێڵن و بەم شێوەیە باسی ئەردۆغانی کرد. دەمیروقتیشی، "ئەم پێوانەیە بۆ کورد بەکارناهێنرێت. بەداخەوە شارەوانیەکانمان نە بە هەڵبژاردن بەڵکو بە قەیوم دەستبەسەرکرا. ئەمە ناحەقیە لە خەڵکی جۆلەمێرگ و هەموو گەلی کورد. ئێمەش دەستبەسەرداگرتنی شارەوانیەکان قبوڵ ناکەین.

دەمیر وتیشی:" لەسەردەمی شارەوانی هەدەپەدا، دەرگای شارەوانی بۆ گەل کراوەبوو، بەڵام لە ئێستادا ناتوانین نزیکیشی بکەوینەوە. ئەگەر زۆر زۆر مەجبور نەبین ناچین بۆ شارەوانە.

جەعفەر ئینجی خەڵکی جۆلەمێرگیش ڕایگەیاند، دەمانەوێت هاوسەرۆکانی شارەوانیەکانیان بێنەوە سەر پۆستەکانیان، لەبەرئەوەی قەیوم خزمەتی گەل و شارەکە ناکات.

فایق پالاش وتی، ئێمە دەمانەوێت هاوسەرۆکی شارەوانیەکانمان بگەرێنەوە و بێنەوە بۆ ناو گەل. خەڵکی جۆلەمێرگ لەدژی قەیوم و ئاکەپە ناچن بۆ شارەوانی.

ف.ق