لە بەرەبەیانی دوێنێ رۆژی هەینی هێزێكی سهربه دژه تیرۆر ههڵیكوتایە سهر بارهگایهكی سهربه کەتیبەکانی حزبوڵلای عێراق سەر بە حهشدی شهعبی، کە نزیکن له ئێرانەوە، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراقیش دواتر لە راگەیەندراوێکیدا ڕایگەیاند: "ئەو کەسانەی دەستگیرکراون پلانیان هەبووە هێرش بکەنە سەر ناوچەی سەوز هەروەک پێشتر دەستیان لە هێرشی مووشەکی سەر ئەو ناوچەیەدا هەبووە."
بزووتنەوەی ئەلئەبدال، یەکێکە لە گرووپەکانی سەربە حەشدی شەعبی لە راگەیەنراوێکدا نوسیویەتی: تۆڵەی دەستگیرکراوەکان دەکەنەوە، دەشڵێن: "ئەوانەی کە شوێنی دوژمن کەوتوون، ئەو پێگانە بەسەرتاندا دەڕووخێنین کە ئەمریکا بۆی دروستکردوون، ئەوەش دەبینن کە دەیڵێین."
هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە: :سەرکەوتنەکانی حەشد، ئەمریکا و ئیسرائیلی تووشی شۆک کردووە، ئەو دوو وڵاتە نایانەوێت گەلی عێراق یەکگرتوو بێت لەبەر ئەوە باڵەکانیان ئامادەکردووە بۆ لێدان لە هێزی حەشد."
ناسنامەی دەستگیرکراوەکانی حەشدی شەعبی تا ئێستا ئاشکرا نەکراوە بەڵام دەوترێت چەند کەسێکیان فەرماندەی حەشدی شەعبین.
ف.ق