خوێندكارانی خوێندنی کوردی له كهركووك بایكۆتی هۆڵهكانی تاقیكردنهوهیان كرد
لەسەر کێشەی نەبردنە ژوورەوەی بژمێر(حاسیبە) لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی، خوێندکارانی خوێندنی كوردی له شاری كهركووك بایکۆتی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەیان کرد.
لەسەر کێشەی نەبردنە ژوورەوەی بژمێر(حاسیبە) لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی، خوێندکارانی خوێندنی كوردی له شاری كهركووك بایکۆتی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەیان کرد.
دوێنێ چوارشەممە لە کاتی تاقیکردنەوەی وانەی کیمیا خوێندکارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی - زانستی تاوەکو ئەو کاتەی ڕۆیشتنە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە ئەوەیان نەزانیبوو کە بەکارهێنانی بژمێر (حاسیبە) قەدەغەیە. بۆیە ئەو بڕیارە لەناکاوە بووە هۆی شۆکبوون و ڕووخاندنی ورەی خوێندکاران. بهو هۆیهشهوه خوێندكاران بە ناچاری هۆڵەکانی تاقیکردنەوەیان جێهێشت.
سیستمی خوێندنی کوردی لە هەردوو وانەی فیزیا و کیمیا پێویستی بە بژمێر (حاسیبە) هەیە بۆ شیکارکردنی پرسیارەکان. لە شاری کەرکووک مهنههجی کتێبەکان بهشێوهی هەرێمی کوردستانە بهڵام سیستمی تاقیکردنەوەکان لەسەر سیستمی حكوومهتی ناوەندیی عێراقە. ئەمەش کێشەی بۆ خوێندكارانی خوێندنی کوردی دروست کردووە.
مامۆستا پەروین فاتیح سەرپەرشتیار و نوێنەری خوێندنی کوردی - کەرکووک لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا باسی کێشەکەی کرد و گوتی، «نووسراوی فەرمیمان نووسیوە بۆ وەزارەتی پەروەردە کە تاقیکرنەوەی کیمیا دووبارە بکەنەوە و ڕێگه بدەن بە بەکارهێنانی ئامێری بژمێر (حاسیبە) لە تاقیکرنەوەی فیزیا و کیمیا.»
هەروەها مامۆستا پەروین فاتیح گوتیشی، «ئێمەش پێش دوو مانگ لهگهڵ حكوومهتی ههرێمی كوردستان باسی بابەتی بەکارهێنانی ئامێری بژمێر (حاسیبە)مان كردووه بهڵام بەداخەوە حکوومەتی هەرێم تا ئێستا وەڵامی نەداوینەتەوە. ئەم کەمتەرخەمیەی حکوومەتی هەرێم بهرانبهر کێشەکانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک کێشەکانمانی قووڵتر كردووهتهوه.»
s.m