دادگه‌ی توركیا ڕه‌تی كرده‌وه‌ ده‌میرتاش ئازاد بكات

داواكاریی ئازادكردنی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی هه‌ده‌په‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری توركیا ڕه‌تكرایه‌وه‌.

ئایشه‌ ئاجار باشاران په‌رله‌مانتاری شاری ئێلیح (باتمان)ی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په‌ و گرووپێك پارێزه‌ر به‌ ئامانجی ئه‌وه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی هه‌ده‌په‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری ئازاد بكرێت، داواكارییه‌كیان پێشكه‌شی نۆزده‌مین دادگه‌ی سزای قورسی ئه‌نقه‌ره‌ كرد. ده‌سته‌ی دادگه‌ داواكارییه‌كه‌ی هه‌ڵسه‌نگاند و ئه‌مڕۆ بڕیاری دا و داواكارییه‌كه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه‌.

ده‌سته‌ی دادگه‌ ئازادكردنی ده‌میرتاشی به‌ گونجاو نه‌زانی و داواكاری پارێزه‌رانی ڕه‌ت كرده‌وه‌.

s.m