دایکان لە ئامەد گەمارۆی پۆلیسیان تێکشکاند و دەستیان بە ڕێپێوان کرد - نوێکرایەوە

بنەماڵەی زیندانیانی بەشدار لە چالاکیی مانگرتن لە خواردندا لە ئامەد، لە دژی هەموو ئاستەنگییەکان پاش چالاکیی دانیشتن دەستیان بە ڕێپێوان کرد.

بۆ سەرنج خستنە سەر چالاکییەکانی مانگرتن لە خواردن و رۆژووی مردن لە بەندیخانەکاندا، دایکانی زیندانیان ١٨ رۆژە لە پارکی کۆشوویۆلووی ئامەد کۆدەبنەوە. دایکان ئەمڕۆش بۆ ماوەی کاتژمێرێک چالاکیی مانگرتنیان ئەنجامدا. پۆلیس دایکانی گەماڕۆدا و رێگاشیان نەدا رۆژنامەنووسان وێنەی پێشێلکاریییەکانیان بگرن.

دایکان لە دژی ئاستەنگەکان دروشمی 'حەق و ماف و عەدالەت بۆ زیندانییەکان' بەرز کردەوە.

دایکانی زیندانیان پاش چالاکیی دانیشتن بۆ ماوەی کاتژمێرێک دەستیان بە ڕێپێوان کرد. پەرلەمانتاری هەدەپە سالیحە ئایدەنیز، سەمرا گیوزەل، هشیار ئۆزسۆی، رەمزییە تۆسوون، موسا فارس ئۆگیولاری لە گەڵ دایکانی زیندانیان چوونە بینای کۆمەڵەی هاوکاریی بنەماڵەی زیندانیان (توای دەر / TÛAY-DER)  و ڕێپێوانیان ئەنجامدا. دایکانی زیندانیان لە ڕێپێوانەکەدا دروشمەکانی 'سڵاو بۆ زیندانییەکان' و 'لەیلا گیوڤەن شکۆمانە' بەرز کردەوە.

لە پێش بینای توای دەر بەیاننامەیەکی کورت خوێندرایەوە. خەزاڵ یلدرم دایکێکى زیندانییەکانە گوتی"ئێمە نامانەوێت  ڕۆڵەکانمان بمرن. ئێمە لێرەوە داوا لە وەزارەتی داد دەکەین و دەمانەوێت گۆشەگیری هەڵبگیرێت.

دواى خوێندنەوەى راگەیاندراوەکە بنەماڵەى زیندانییەکان چوونە ناو بیناکەى توای دەر.

ر.م