دایکانی ئاشتی هەم بەرخۆدان دەکەن وهەم بەرهەمیشیان هەیە

چالاکی دایکانی ئاشتی بۆ کۆتایی هێنان بە گەمارۆی سەر کامپی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) لەبەردەم ئاسایشی پەدەکە لە ڕۆژی ٨ەمدا بەردەوامە. دایکانی ئاشتی هەم بەرخۆدان دەکەن هەم بەرهەمیشیان هەیە.

دوای ئەوە کە بەرپرسیاری میت لە باشوور عوسمان کۆسە لە ١٧ی تەمموز/ ٢٦ی پووشپەڕ کوژرا، ئیدارەی باشووری کوردستان گەمارۆی خستە سەر کامپی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور)دا سەپاند.

بەهۆی گەمارۆکە، سەرەتا لە دابینکردنی دەرمان و چەند بابەتێکی دیکە زۆر سەختیی دروست بوون. بۆ کۆتاییهێنانی گەمارۆ چەندین هەوڵ دران. دانیشتوان و بەڕێوەبەرانی کامپەکە بۆ زانینی هۆکاری گەمارۆکە سەردانی چەندین شوێنیان کرد. بەڵام هەوڵەکانیان هەتا ئێستاش بێ ئەنجام ماوە. دەستەیەک لە دایکانی ئاشتی، ٨ ڕۆژ لەمەوبەر بۆ ئەوەی لەگەڵ پەدەکە و هەندێک دامەزراوە لە بارەی گەمارۆکە دیدار و چاوپێکەوتن بکەن، ویستیان بچنە هەولێر. بەڵام لەبەردەم ئاسایشی پەدەکە دایکانی ئاشتی وەستێندران. دایکانی ئاشتی کە لەلایەن ئاسایشەوە وەستێندران دەستیان بە چالاکی دانیشتن کرد. چالاکی دانیشتن لە ڕۆژی هەشتەم دایە.

دایکانی ئاشتی، ٨ ڕۆژە لەبەردەم ئاسایشی پەدەکە لەسەر کارتۆن دەخەون و لە بەرخۆدان بەردەوامن. لە کاتی ئەو بەرخۆدانەدا هەندێکیان بۆ منداڵ و نەوەکانیان گۆرەوی و فانیلە دەچنن، هەندێکیش لە گەچ تەپڵەکی جگەرە دروست دەکەن.

یەکێک لەوان مەحبوبە کارا-یە. خەڵکی گوندی هیلال-ی شڕنەخە. کوڕێک و برایەکی لەناو ڕیزەکانی تەڤگەری ئازادی کورد شەهید بوون. کوڕێکی لە ساڵی ١٩٩٧ لە کاتی کامپی نەینەوا لەبەر هێرشی پەدەکە لەپێش کامپەکە شەهید بوو. مەحبوبە کارا پێش زستان بۆ منداڵ و نەوەکانی ئامادەکاریی دەکات.

هاجەر کارا-ش خەڵکی گوندی هیلال-ە. دایکی ٨ منداڵە، کوڕێکی لەناو ڕیزەکانی گەریلا تێدەکۆشێت.

یەکێک لە دایکانی ئاشتی بۆ ئەوەی پارەیەکی کەمی دەستکەوێت و منداڵەکانی بەخێو بکات، تەپڵەکی جگەرە لە گەچ دروست دەکات. بەهیەجان یوکسەل خەڵکی گوندی کادنێ-یە و کوڕێکی لە زیندانی تورکیایە، کوڕێکیشی لەناو بزووتنەوەی ئازادیی کورددا شەهید بووە.

دایکانی ئاشتی ٨ ڕۆژە لەبەردەم ئاسایش بەرخۆدان دەکەن دەڵێن، تاوەکو گەمارۆ لاببرێت چالاکی خۆیان بەردەوام دەکەن.

ژ.ت