دایکانی لەچک سپیی بەردەم باڵەخانەی ئاکەپە دەستگیرکران

سێ دایکی لەچک سپی، کە لەبەردەم باڵەخانەی سەرۆکایەتیی رێکخستنی ئاکەپە لە ئامەد دانیشتبوون دەستگیرکران.

دایکە لەچک سپییەکان لەبەردەم باڵەخانەی سەرۆکایەتیی رێکخستنی ئاکەپە لە ئامەد بە پانکارتی " دایکان داوای ئاشتی دەکەن" دەستیان بە چالاکیی دانیشتن کرد، بەڵام ڕووبەڕووی دەستوەردانی پۆلیس بوونەوە و ٣ کەسیان دەستگیرکران.

پۆلیسەکان ڕێگەیان نەدا دایکان نزیکی باڵەخانەکەی ئاکەپە ببنەوە و لە ڕێگەی ئۆتۆبوسەکانەوە هەوڵی دوورخستنەوەی دایکانیان لە گۆڕەپانی چالاکییەکە دا. ئەو دایکانەی سواری ئۆتۆبۆسەکان نەبوون ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەوە و ٣ کەسیان دەستگیر کران.

یەکەک  لەو دایکانەی کە دەستگیرکراوە ناوی ئایسەل توفانە.

 

ژ.ت