جهدهكه - فەرەنسا ڕایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی ١٣ی حوزه‌یران\٢٣ی جۆزه‌ردان ژان ئیڤ لیو دریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا لە ئەنقەرە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورک مەولوود چاوش ئۆغلوو كۆبووه‌ته‌وه، له فه‌ڕه‌نسا فشاره‌كانی سه‌ر كوردان زیادیان كردووه.
بەپێی لێدوانی هاوبەشی وەزیری ئابووری و ناوخۆ ڕێوشوێن گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ بۆ وەستاندنی كاروباری بازرگانیی ئه‌ندام و به‌ڕێوه‌به‌رانی جهدهكه - فه‌ڕه‌نسا. ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتیی كوردانی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند، پاریس جارێکی دیكه لەگەڵ ئەنقەرە ده‌رباره‌ی چالاكانی کوردی په‌نابه‌ری فەرەنسا پەیمانێکی گه‌وره‌یان واژۆ کردووە.
ڕاشیگه‌یاند، كردنه ئامانجی ٢ لە به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانیان به بیانووی «پشتیوانیكردنی ئابووری له تێرۆر» ڕووداوێكی ئاسایی نییه. ئه‌نجومه‌نه‌كه ئاماژه‌ی بۆ کاریگەری لۆبیی فاشیزمی تورک لەسەر ناوه‌نده بڕیاربه‌ده‌سته‌كانی فه‌ڕه‌نسا كردووه.
هه‌ڕه‌شه‌كانی میت
لە درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، هاوسەرۆکی جهدهكه - فەرەنسا و گوته‌بێژه‌كه‌یان زیاتر له ساڵێکه لە لایەن میت هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنیان لێ ده‌كرێت. بۆ دەستگیرکردنی هاوسەرۆکانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش له لایه‌ن فه‌ڕه‌نساوه، توركیا ملیۆنێك و نیو لیرەی تورکی ته‌رخان كراوه. هەروەها گوته‌بێژی جهدهكه - فه‌ڕه‌نسا به‌رده‌وام له لایه‌ن میته‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ ده‌كرێت.
جهدهكه - فەرەنسا ڕاشیگه‌یاند، ئەم سیاسەتە هیچ سوودێکی بۆ فەڕەنسا نییه. بانگی حكوومه‌تی فەرەنسای کرد کە کۆتایی به‌م سیاسه‌ته‌یان بێنن له به‌رانبه‌ر كوردان.
s.m