دەنیز: ئەگەر تورکیا بەنیازە هێرش بکاتە قەندیل با بێت!

کەنداڵ دەنیز یەکێک لە فەرمادەکانی بەرەی شەڕ-ی خواکورک دەربارەی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر قەندیل وتی،" با بێت، ئێمە گلەییمان لە دەوڵەتی تورکیا نەکردووە کە بۆچی هێرش دەکات."

دەوڵەتی تورکیا بەنیازە کە هێرشی داگیرکارانەی خۆی لە هەرێمەکانی خواکورک وبرادۆست فراوانتربکات. بۆ ئەو ئامانجە لە هەموو دەرفەت وئیمکاناتی خۆیی کەڵک وەر دەگرێت. هێزەکانی گەریلا بە ڕێبازی فیدایی لەهەمبەرئەو هێرشانەدا بەرخۆدانی دەکەن. یەکێک لە فەرماندەکانی بەرەی شەڕ لە خواکورک بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات دووا و ئاشکرای کرد کە خواکورک لە مێژوویی بزوتنەوەی ئازادی کورد دا پێگەێکی گرنگی هەیە، هەر بوویە هێرشی ئەم هەرێمە دەکەن.

لەسەر هەڕەشەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا کە دەڵێت،" ئێمە هەتاکو قه‌ندیل دەڕۆین"  فەرماندە کەنداڵ دەنیز وتی،" با بێن ،" کەنداڵ ئاشکرای کرد کە گەریلاکانی ئازادی کورستان گلەیی لە دەوڵەتی تورکیا نەکردووە  کە بۆچی هێرش دەکات و وتی بێگومان هێرشەکانی سوپای تورکیا بەردەوام دەبێت.ئەوان دەیانەوێت کە داگیرکاری خۆیان لە باشووری کوردستان بەرفراوانتر بکەن. هەتاکو ئیستا لە هەمبەر بەرخۆدانی گەریلا هیچ دەسکەوتێکیان وەدەست نەخستووە و شکەست دەخۆن.، و بەنیازن هێرشەکانیان بەرفراوانتر بکەن. بەڵام لە کۆتاییدا بەرخۆدانی گەریلا کۆتایی بە دەسەلاتی ئاکەپە و مەهەپە دەهێنێت."

ک-ش