دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە ناوچەی برادۆستی تۆپباران کردەوە
تۆپخانەکانی دەوڵەتی تورک چەند گوندێکیان لە سنووری برادۆست تۆپباران کرد و بە هۆیەوە چەندین دۆنم دەغڵودانی جوتیاران سوتا.
تۆپخانەکانی دەوڵەتی تورک چەند گوندێکیان لە سنووری برادۆست تۆپباران کرد و بە هۆیەوە چەندین دۆنم دەغڵودانی جوتیاران سوتا.
ئێوارەی ئەمڕۆ، سوپای تورک تۆپبارانی گوندەکانی بێرکم و بیرکە-یان کرد لە دەڤەری برادۆست.
بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنیوزی، بەهۆی تۆپبارانەکەوە چەندین دۆنم لە دەغڵودانی جوتیاران سوتاوە.
هەر ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٢٠ خولەکیش دەوڵەتی داگیرکەر گوندەکانى سنیان و بندێوانیان لە ناوچەى برادۆست و خواکورک بۆردومانکردووە.
ز.ش