زیندانییانی به‌ندیخانه‌یه‌كی ئامه‌د ڕاپه‌ڕین
٤٣٠ زیندانیی به‌ندیخانه‌ی كراوه‌ی ئامه‌د له دژی مامه‌ڵه‌ی به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌كه ڕاپه‌ڕین. خانه‌واده‌ی زیندانییه‌كانیش پشتگیریی زیندانییه‌كانیان كرد و ڕێگه‌ی هاتووچۆیان داخست.
٤٣٠ زیندانیی به‌ندیخانه‌ی كراوه‌ی ئامه‌د له دژی مامه‌ڵه‌ی به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌كه ڕاپه‌ڕین. خانه‌واده‌ی زیندانییه‌كانیش پشتگیریی زیندانییه‌كانیان كرد و ڕێگه‌ی هاتووچۆیان داخست.
٤٣٠ زیندانی كه له به‌ندیخانه‌ی كراوه‌ی ئامه‌د به‌ند كراون، له دژی مامه‌ڵه‌ی كاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه‌كه ڕاپه‌ڕین و ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕی. ئه‌م به‌ندیخانه‌یه ئه‌مساڵ دروست كراوه و له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ئامه‌د - ئه‌رخه‌نی هه‌ڵكه‌وتووه.
ڕاپه‌ڕینی زیندانیان به‌مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی مامه‌ڵه‌ی كاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه له كۆتایی هه‌فته‌دا به نه‌چوونه قاوشه‌كانی دیده‌نی ده‌ستیپێكرد. به‌وهۆیه‌وه پاسه‌وانانی به‌ندیخانه‌كه ده‌ربازی بینای ئیداره بوون. زیندانیانیش له حه‌وشه‌ی به‌ندیخانه‌كه مانه‌وه و ده‌ستیان كرد به گوتنه‌وه‌ی درووشمه‌كانی «ئێمه به به‌رخۆدان سه‌رده‌كه‌وین» و «فشاره‌كان به ئێمه نا‌وێرن».
كه‌سوكاری زیندانیان كه به‌مه‌به‌ستی بینینی ڕۆڵه و خزمه‌كانی خۆیان هاتبوونه به‌رده‌م به‌ندیخانه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیریی زیندانیان بكه‌ن ڕێگه‌ی به‌رده‌م به‌ندیخانه‌یان داخست. ژماره‌یه‌كی زۆری پۆلیس و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌كه كران و بارودۆخی ئاڵۆزی به‌ندیخانه‌كه به‌رده‌وامه.
پۆلیسی توركیا خانه‌واده‌ی زیندانییه‌كانیان له به‌رده‌م به‌ندیخانه‌كه دوورخسته‌وه. ده‌گوترێت ئه‌گه‌ری هێرشی پۆلیس هه‌یه بۆ سه‌ر زیندانیان.
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا كه له كاتی ڕاپه‌ڕیندا زینداییه‌ك ویستویه‌تی له دژی مامه‌ڵه‌ی كاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه‌كه، خۆی له په‌نجه‌ره‌ی بیناكه بخاته خواره‌وه، به‌ڵام زیندانییه‌كانی دیكه ڕێگرییان لێ كردووه. تا ئێستا نازانرێت كه به‌هۆی ڕووداوه‌كه هیچ زیندانییه‌ك بریندار بووه یان نا.
زیندانییه‌ك له ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئاژانسی میزۆپۆتامیا گرتووه و ئه‌م زانیارییه‌ی پێداون:
«پاسه‌وانه‌كان له كاتی ژه‌می به‌یانییاندا بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك تا دوو كاتژمێر ڕامانده‌گرن. كاتێك لێیان ده‌پرسین: بۆچی ئه‌وه‌نده له‌به‌ر هه‌تاو ڕامانده‌گرن، هه‌ڕه‌شه‌مان لێ ده‌كه‌ن. ئه‌و پاسه‌وانانه‌ی كه دواتر ده‌رگه‌ی به‌ندیخانه داده‌خه‌ن، قونچكه جگه‌ره‌مان پێكۆده‌كه‌نه‌وه. پاسه‌وانه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی [جگه‌ره به ده‌موچاوت ده‌كوژێنمه‌وه] له‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌م كرده‌وه‌یه ده‌بنه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، له قاوشه‌كان كه شوێنی ١٠ كه‌سن، ١٢ كه‌س ده‌مێننه‌وه. ژووری جگه‌ره‌كێشانیان كردۆته ژووری سه‌رتاش. به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه له مه‌مه‌ڕه‌كه جگه‌ره ده‌كێشین، پاسه‌وانه‌كان ڕاپۆرتمان له‌سه‌ر ده‌نووسن. نزیكه‌ی ٦ مانگه ڕێگری له سزادراون ده‌كرێت. به‌مه‌به‌ستی شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌م ڕه‌فتارانه، ئێمه‌ش بڕیارماندا كه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كانمان دانه‌نیشین كاتێك سه‌ردانمان ده‌كه‌ن. ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین كه داواكاری گشتیی سه‌ردانی به‌ندیخانه بكات.»
s.m