سوپای تورك سروشتی كوردستان ده‌سووتێنێت و وێرانی ده‌كات
سوپای تورك كه هێرش ده‌كاته سه‌ر ناوچه‌ی برادۆست-ی باشووری كوردستان، سروشتی كوردستان ده‌سووتێنێت و وێرانی ده‌كات.
سوپای تورك كه هێرش ده‌كاته سه‌ر ناوچه‌ی برادۆست-ی باشووری كوردستان، سروشتی كوردستان ده‌سووتێنێت و وێرانی ده‌كات.
سوپای تورك كه له ناوچه‌ی برادۆستی باشووری كوردستان ده‌ستی به هێرشێكی داگیركاری كردووه، به فڕۆكه‌ی جه‌نگیی جۆری «ف١٦» بۆردومانی سروشتی كوردستان ده‌كات. دوایین جار ئێواره‌ی ١٦ی حوزه‌یران\٢٦ی جۆزه‌ردان به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان به‌شێكی زۆر له دارستانی دۆڵی شێخزاده سووتا. سه‌ره‌ڕای سووتانی دره‌خت و زۆر جۆری میوه، ژماره‌یه‌كی زۆری ئاژه‌ڵ؛ بزنه‌كێوی و به‌رازی كێوی كرانه ئامانج.
ڕێباز محه‌مه‌د خه‌ڵكی دۆڵی شێخزاده گوتی، هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا به‌چڕی بۆردومانی ناوچه‌كه‌مان ده‌كه‌ن. ناوبراو داوای له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی عێراق و ژینگه‌پارێزان كرد له دژی ئه‌و هێرشانه هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ.
s.m