سویسرا: TKP-ML شەهیدانی مانگی کانونی دووەمی پارتەکەی بەبیر هێنایە
حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا-مارکسیست-لێنینیست (TKP-ML) ئەو شەڕڤانانەی کە لە ساڵە جیاوازەکاندا لە مانگی کانونی دووەمدا شەهید بوون، لە شاری باسەلی سویسرا بەبیر هێنایەوە.
حیزبی کۆمۆنیستی تورکیا-مارکسیست-لێنینیست (TKP-ML) ئەو شەڕڤانانەی کە لە ساڵە جیاوازەکاندا لە مانگی کانونی دووەمدا شەهید بوون، لە شاری باسەلی سویسرا بەبیر هێنایەوە.
لایەنگرانی TKP-MLو چەندین پارت و رێکخراوی شۆڕشگێری بەشداری مەراسیمی بەبیرهێنانەوەکە بوون.
مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ رێزگرتن و سرودی نەتەوەیی دەستی پێکرد.
نوێنەری ناوەندی سیاسیی کۆمیتەی ناوەندیی TKP-ML لە مەراسیمەکەدا قسەی کرد و باسی لە گرنگی کۆنگرەی یەکەمی TKP-ML لە مانگی نیسانی ٢٠١٩ کرد.
هاوکات لە مەراسیمەکەدا شەهیدانی رۆژئاوای کوردستان، بە تایبەت شەهید نوبەهار ئازادیان، سەردار جان و شەهیدانی مانگی کانونی دووەم بەبیر هێنرانەوە.
لەسەر ناوی بزوتنەوەی یەکێتی شۆڕشگێرانی گەلان- HBDHپەیام پێشکەش کران و باس لەوە کرا،"ئەمڕۆ سیستمی کاپیتالیست و ئیمپریالیست لەسەر خاکی تورکیا و کوردستان فاشیزمی دروست کردووە و لە دژی ئەم سیستمی فاشیزمە، تێکۆشانمان بەرفراوانتر دەکەین و سەردەکەوین. تێکۆشانی هەموو چینە بندەستەکان، بە تایبەت گەلی کورد، بە شۆڕش سەردەکەون."
دوای قسەکان و وتنەوەی دروشمی شۆڕشگێری، مەراسیمەکە کۆتایی پێهات.
ز.ش