سەرەڕای ڕێگرییەکان پەرلمانتارانی هەدەپە لەدژی گۆشەگیری خۆیان گەیاندە ئامەد

پەرلمانتارانی هەدەپەی کە دوای رێپێوانی لە ١٥شاردا بەدروشمی " لە ڕۆژی ١٠٠ەمین بەرەو لەیلا، شکاندنی گۆشەگیری" خۆیان گەیاندە ئامەد ولەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدران. پەرلمانتارێک لە ئەنجامی هێرشی پۆلیسدا برینداربوو.

پەرلمانتارانی هەدەپە کە لە ١٥ شاری باکووری کوردستانەوە بەڕێکەوتوون هاوکات لەگەل ١٠٠هەمین ڕۆژی مانگرتن لەخواردنی لەیلاگیوڤەن خۆیان گەیاندە ئامەد. ئەوڕێپێوانە بەئامانجی پشتیوانیکردن لەهاوسەرۆکی کەجەدە و پەرلمانتاری هەدەپەی جولەمێرگ لەیلاگیوڤەن ئەنجامدراوە، کە ماوەی ١٠٠ رۆژە لەدژی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان دەستی داوەتە مانگرتن لەخواردن.

پەرلمانتاران بەدروشمی،" لەرۆژی ١٠٠هەمیدا بەرەو لەیلا، شکاندنی گۆشەکگری" لە جولەمێرگ، قەرس، ئیدر، بەدلیس،ئاگری، مووش، شڕنەخ، مێردین، سێرت، ئیلح. دەرسیم، چەولیک وڕەحا دەستیان بەڕێپێوان کرد.

ناوی پەرلمانتارانی بەشداربوو لەڕێپیوانەکە بریتین لە، حەسەن ئوزگونەش، نوران ئەمیر، حسێن کاشمەز، ئیبروو گونای، پەرۆ دوندار، توما چەلیک، سدیق تاش، فەلەکناس ئوجا، عایشە ئاجارباشاران، نەجدەت ئیپەکیوز، سلاح ئایدەنیز، سەعید دەدە، حەبیب ئیکسێک، موعەزەز ئۆرهان، موراد ساریساچ، تەیب تەمەل، ئەردال ئایدەمر، عەبدولاکۆچ، دیران دیرایەت تاشدەمیر، شەڤین کۆشکون، مەنسوور ئیشەک، کەمال بولبول، عەلی جان ئونلو، محموود تورگول، عایشە سوروج و نەسرەدین ماجن.

پارلمانتاران بەردەوام روبەرووی هێرشی پۆلیس دەبنەوە، بەڵام سەرەرای هەموو ئاستەنگییەکان خۆیان گەیاندە ئامەد.

پۆلیسی تورکیا بۆ ئەوەی کە جەماوەری هەدەپە خۆی نەگەێنێتە بەردەم ماڵی گیوڤەن وبەیاننامە نەدەن، هەموو رێگەکانی ماڵی لەیلاگیوڤەن-یان گرتووە. لەشارەکانی دەورووبەردا پۆلیس ڕەوانەی ئامەد کراوە و بینای هەدەپە وبەدەپە گەمارۆدراوە و زریپۆش لەوشوێنانەدا جێگیرکراون.

لەکاتی خۆئامادەکردنی هەدەپەییەکان بۆبەردەم ماڵی گیوڤەن پۆلیسێک لەگەل پەرلمانتاراندا قسەی کرد و وتی،"والی ڕێپێوانی قەدەغەکردووە وئێمە رێگەنادەین بەئێوە کەڕێپێوان بکەن". مەنسوور ئیشەک پارلمانتاری هەدەپەی مووش بە پۆلیسەکەی وت،بەپێی یاسا ئەم ڕێپێوانە قەدەغە نییە و ئەگەر ئێوەقەدەغەی دەکەم ئێمە هەربەردەوام دەبین لە ڕێپێوانەکە.

لەلایەکی ترەوە پۆلیس ڕێگەبە ڕۆژنامەوانان نادات کە ڕێپێوانی پەرلمانتارانی هەدەپە روومال بکەن.

ک-ش