دەربارەی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و دۆخی ناوخۆی هەرێمی کورستان، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانی کورستان(یەنەکە) پەیامێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەڵێت،" ئێمه كه‌وتووینه‌ته نێوان به‌رداشی دوو حكومه‌تی موفلیس و تا قوڕقوڕاگه له‌قه‌رزا چه‌قیوو ، دوو حكومه‌تی ئاینده لێڵ و بێ ده‌سه‌ڵات، دوو حكومه‌تی له‌یه‌ك زویر و له‌یه‌ك دابڕاو ، دوو حكومه‌تی پشت به‌ستوو به پشك پشكێنه و دار ده‌ستی سوڵتان و مسته‌رو ئاغا و مسیۆ و پاشا و ئه‌میرو خاوه‌نشكۆ و شازاده‌كان."
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتیمانی کورستان وتیشی، " ئه‌گه‌ر ناتوانین پارێزگاری نه له‌ئاسمان و نه له‌خاك و نه له سنور و نه له‌بوونه‌وه‌ره‌كانی سه‌ر زه‌وی و نه نه‌وته سه‌ربه‌گۆبه‌نده‌كه‌ی ژێر زه‌ویمان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ناتوانین له‌سه‌ر ژیانی شوانێك و گوڵه‌به‌رۆژه فرۆشێك بێینه ده‌نگ، ئه‌گه‌ر پێمان ناكرێت داكۆكی له بریاڕ و پرۆژه و به‌رنامه‌كانمان بكه‌ین و وه‌ك مه‌ڕی مردوو سه‌رشۆر ئه‌كه‌ین، باشتر وایه باره‌گاكانمان دابخه‌ین و بڕۆینه‌وه ماڵەوە و هه‌ركه‌سێک له‌ماڵی خۆی سه‌ری خۆی شۆڕ بكات.
دەقی پەیامەکەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەمشێوەیەیە:
با باره‌گاكانمان دابخه‌ین و بڕۆینەوە ماڵەوە !
"ده‌رد و به‌ڵای جیهان شتێكه و ڕه‌فتار و سه‌ركێشی هه‌ندێك ده‌وڵه‌تیش شتێكی‌تر، خه‌م و مه‌ینه‌تی خه‌ڵك و هاوڵاتی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه بۆ خۆی چیرۆكێكی پڕ ئازاره و چاوچنۆكی و به‌دخویی ده‌سه‌ڵاتدار و خه‌یاڵی هه‌ندێك ده‌وڵه‌تیش بۆ داگیركاریی چیرۆكێكی تره، ئه‌وه‌تا له كاتێكدا هه‌موو وڵاتانی جیهان سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر‌ن بۆ بنه‌بڕكردنی ئه‌م په‌تایه‌ی كه به‌رۆكی هه‌مووانی گرتوه‌ته‌وه و به‌شوێن دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی كه‌مكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كانی ئه‌و لێكه‌وته ئابووریانەن كه ئه‌و دۆخه‌ی خوڵقاندووه و به‌هۆیه‌وه تووشی نه‌هامه‌تی كردووین، كەچی دراوسێكانمان ئا له‌م بارودۆخه مه‌ترسیدار و پڕ له مه‌رگه‌ساته‌شدا، له‌جێبه‌جێكردنی خه‌ونی داگیركاریی و پیلان و به‌رنامه سه‌ربازیه‌كانیان ناكه‌ون ..
كۆرۆنا وای له وڵاتانی دنیا كرد كه واز له شه‌ڕ و ناكۆكی و كۆنه‌قینی نێوانیان بێنن، ئه‌و په‌تا جیهانییه وایكرد كه دانیشتوانی جیهان فرمێسك بۆ مردووی یه‌ك بڕێژن له‌ڕێی ته‌كنۆلۆجیاوه به‌شداری له خۆشی و ناخۆشی یه‌كتردا بكه‌ن، له هه‌وڵی پاراستنی هاوڵاتیانی خۆیان و وڵاتانی دراوسێیاندابن و ئاڵوگۆڕی ئه‌زموونی زانستی و پزیشكی بكه‌ن بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و ئازار و به‌ڵا جیهانییەدا .
كه‌چی له كوردستانی بریندار به‌ده‌یان زامی هه‌مه‌جۆر، له‌و سه‌رزه‌مینه‌ی كه نه‌ته‌وه‌یه‌ك باجی جوگرافیا و مێژوو ده‌دا، ئا له‌م سه‌رده‌مه پڕ له‌نه‌هامه‌تی و نه‌گبه‌تیه‌شدا له‌لایه‌كه‌وه شه‌مشه‌كوێره‌كانی داعش هێرش ئه‌كه‌نه‌سه‌ر گوندنشینه‌كانی ناوچه دابڕێنراوه‌كانمان و له چاو تروكانێكدا كۆتایی به‌ژیانی ده‌یان خێر له‌خۆ نه‌دیوو دێنن و هه‌ر شه‌وه و كێڵگه‌یه‌كی به خوێن و ئاره‌قه ئاودراو ئه‌سوتێنن و وه‌ك به‌رزه‌كی بانانیش بۆی ده‌رئه‌چن …
له‌لایه‌كی تر ئێرانیش كه خۆی به‌ده‌ست هه‌زاران ده‌رده‌وه ئه‌ناڵێت بۆ به‌دبه‌ختی هه‌رێمه‌كه‌مانی لا بووه‌ته ساحه‌یه‌كی فتبوڵ و هه‌ركات دڵی ته‌نگی ئاغا جان هه‌وه‌سی یاری توپتۆپێنی كرد ئه‌وا چه‌ند تۆپێكمان تێ ئه‌گرێت….!!
ئه‌وه سوڵتانه سه‌رلێشێواوه‌كه‌ی توركیاش له‌م سه‌رده‌می كۆرۆنایەدا دوای كڵاوی با بردوو كه‌وتووه و لێمان بووه‌ته تاعونی سه‌رده‌می سه‌فه‌ربه‌رلك و به‌بێ گوێدانه هیچ یاسا و رێسا و بنه‌مایه‌كی هاوسێیه‌تی شه‌وانه له ئاسمانه‌وه كۆماندۆ و جه‌ندرمه‌مان وه‌ك (كووله) به‌سه‌ردا ئه‌بارێنێ و به به‌رچاوی خۆمان و جیهان و هاوپه‌یمانانه‌وه گوند و شارۆچكه‌كانمان داگیر و تۆپباران ئه‌كات و نه‌ك هه‌ر هه‌رێم به‌ڵكو هه‌موو عێراقیش به‌چاوی شارۆچكه‌یه‌كی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆریه‌ته‌كه‌ی خۆی ته‌ماشا ئه‌كات..!!
به كوردی و كورتی ئه‌وه به‌شه سیاسییه‌كه‌ی ئه‌م هه‌رێمه سه‌رگه‌ردانه‌یه، خۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ش، كه دۆخی ناوخۆیه له‌و باشتر نیه ، سه‌باره‌ت به به‌شه ئابوورییه‌كه‌شی وه‌ك ئه‌بینین هه‌ر حكومه‌ته و به‌جۆرێك قۆڵی لێ هه‌ڵماڵیووه و به‌شێوازی خۆی و به پێی توانای خۆی هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار‌و نیگه‌رانی دانیشتوانه‌كه‌ی و پاراستنی ژیانی مرۆڤه‌كان ئه‌دات، ئا له‌وه‌شدا ئێمه جیاوازین.
ئێمه كه‌وتووینه‌ته نێوان به‌رداشی دوو حكومه‌تی موفلیس و تا قوڕقوڕاگه له‌قه‌رزا چه‌قیوو ، دوو حكومه‌تی ئاینده لێڵ و بێ ده‌سه‌ڵات، دوو حكومه‌تی له‌یه‌ك زویر و له‌یه‌ك دابڕاو ، دوو حكومه‌تی پشت به‌ستوو به پشك پشكێنه و دار ده‌ستی سوڵتان و مسته‌رو ئاغا و مسیۆ و پاشا و ئه‌میرو خاوه‌نشكۆ و شازاده‌كان…!!
ئه‌گه‌ر ناتوانین پارێزگاری نه له‌ئاسمان و نه له‌خاك و نه له سنور و نه له‌بوونه‌وه‌ره‌كانی سه‌ر زه‌وی و نه نه‌وته سه‌ربه‌گۆبه‌نده‌كه‌ی ژێر زه‌ویمان بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ناتوانین له‌سه‌ر ژیانی شوانێك و گوڵه‌به‌رۆژه فرۆشێك بێینه ده‌نگ، ئه‌گه‌ر پێمان ناكرێت داكۆكی له بریاڕ و پرۆژه و به‌رنامه‌كانمان بكه‌ین و وه‌ك مه‌ڕی مردوو سه‌رشۆر ئه‌كه‌ین، باشتر وایه باره‌گاكانمان دابخه‌ین و بڕۆینه‌وه ماڵەوە و هه‌ركه‌سێک له‌ماڵی خۆی سه‌ری خۆی شۆڕ بكات ..!
ئه‌م پێشنیاره‌م ته‌نیا بۆ یه‌كێتی نییه، به‌ڵكو بۆ گشت حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستانە، یان ئه‌وه‌تا با باره‌گاكانمان دابخه‌ین و بڕۆینەوە ماڵەوە، یانیش فه‌رموون باپێكه‌وه هه‌ر له‌سبه‌ینێ وه به‌ره‌یه‌كی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی دروست بكه‌ین، چیتر ڕێگه به‌شكاندنی شكۆ و به‌زاندنی سنوره‌كانمان و برسیه‌تی میلله‌ته‌كه‌مان نه‌ده‌ین، با خۆمان شه‌رمه‌زاری مێژوو و نه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌م وڵاته نه‌كه‌ین."
ف.ق