شاندی هەدەپە و کەجەدە لەگەڵ نیچیرڤان بارزانی کۆبوونەوە

شاندی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) و کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە) دوور لە میدیاکان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە.

شاندی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) و کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک (کەجەدە) بە سەرۆکایەتیی سەزای تەمەلی هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە و ئەندامێتیی هەریەکە لە بەردان ئۆزتورک هاوسەرۆکی کەجەدە ، فاتمە کورتولان سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا و نەزمی گور یاریدەدەری هاوسەرۆکانی گشتیی هەدەپە و فەلەکناس ئوجا هاوسەرۆکی کۆمسیۆنی پەیوەندیەکانی دەرەوە و پەرلەمانتاری شاری ئێلح، ئیمام تاشچەر پەرلەمانتاری هەدەپەی ئامەد چاویان بە نێچیرڤان بارزانی کەوت.

شاندەکە لە لایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و کەریم سنجاری بەرپرسی نووسینگەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و عەبدولسەلام ڕەشید بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و عەلی حسێن بەرپرسی کۆمیتەی پەیوەندیەکانی (پەدەکە)ەوە پێشوازییان لێکرا.

کۆبوونەوەکە دوور لەچاوی کامێراکان ئەنجامدرا.

شاندەکەی هەدەپە و کەجەدە لەگەڵ سەرۆکایەتیی پارلەمانی کوردستانیش کۆدەبێتەوە.

ژ.ت