شه‌ڕ و ئۆپه‌راسیۆن له خارپێت
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له خارپێت دژبه سوپای توركی داگیركه‌ر كه ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كردبوو، چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا چه‌ندین سه‌رباز كوژران و ٢ گه‌ریلاش شه‌هید بوون.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له خارپێت دژبه سوپای توركی داگیركه‌ر كه ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كردبوو، چالاكییه‌كیان ئه‌نجام دا. له چالاكییه‌كه‌دا چه‌ندین سه‌رباز كوژران و ٢ گه‌ریلاش شه‌هید بوون.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورك و شه‌ڕی دژبه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
چه‌ندین سه‌رباز كوژران و ٢ گه‌ریلاش شه‌هید بوون
ڕۆژی ٢٢ی ئایار\١ی جۆزه‌ردان سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به پشتیوانی یه‌كینه نهێنییه‌كان له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی میاران-ی سه‌ر به شاری خارپێت ده‌ستی به ئۆپه‌راسیۆن كرد. به‌یانیی ٢٣ی ئایار\٢ی جۆزه‌ردان هێزه‌كانمان دوای ئه‌وه‌ی چاودێریی یه‌كینه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان كرد له ماوه‌یه‌كی كورتدا چالاكییه‌كیان دژی یه‌كینه‌كه ئه‌نجام دا. له‌نزیكه‌وه له یه‌كینه‌كه‌ی دوژمن درا و زۆر سه‌رباز كوژران. له‌م شه‌ڕه‌دا هه‌ڤاڵانی ئێمه شۆڕش تاتوان و دژوار باگه‌ر تا دوایین فیشه‌ك قاره‌مانانه شه‌ڕیان كرد و شه‌هید بوون. دوای شه‌ڕ و چالاكی، سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به كۆپته‌ری سكۆرسكی كوژراو و برینداره‌كانی خۆی له ناوچه‌كه هه‌ڵگرته‌وه. له شه‌وی هه‌مان ڕێكه‌وتدا سوپای توركی داگیركه‌ر به‌ش به‌ش پاشه‌كشه‌ی كرد به‌ڵام له رێی یه‌كینه نهێنییه‌كانییه‌وه كه‌مین داده‌نێت.
ناسنامه‌ی هه‌ڤاڵانی شه‌هید وه‌هایه:
ناسناو: شۆڕش تاتوان |
ناسناو: دژوار باگه‌ر |
هاوڕێمان شۆڕش تاتوان له ناوچه‌ی تاتوان-ی به‌دلیس له ژینگه‌یه‌كی وه‌ڵاتپارێزدا له‌دایكبووه. له ته‌مه‌نی منداڵی‌دا دوژمنی ناسیوه و له ته‌مه‌نی لاوی‌دا به‌شێوه‌یه‌كی چالاك به‌شداری له خه‌باتی گه‌نجاندا كردووه. هاوڕێمان له دژی سیاسه‌تی تواندنه‌وه و له‌ناوبردن له گه‌وره‌شاره‌كاندا، خه‌باتی كرد و ساڵی ٢٠١٠ هاته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. هاوڕێ شۆڕش له‌و ڕۆژه‌وه‌ی هاتووه‌ته نێو تێكۆشانی ئازای به باشترین شێوه ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تیی خۆی جێبه‌جێ كردووه. ماوه‌یه‌كی درێژ له چیاكانی زاگرۆس به‌رپرسایه‌تی له ئه‌ستۆ گرتووه و له به‌رانبه‌ر هه‌موو زه‌حمه‌تییه‌كان ئیراده‌یه‌كی شۆڕشگێڕی نیشان دا و هه‌موو به‌ربه‌سته‌كانی لابرد. هه‌ڤاڵمان شۆڕشی دروست و فیداكار له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا سه‌ركه‌وتوانه بوو به گه‌ریلای پڕۆفیشناڵ. هاوڕێ شۆڕش كه خۆی وه‌ك گه‌ریلایه‌كی پێگه‌یشتوو پێشخست ڕووی له باكووری كوردستان كرد. له‌و شوێنانه‌ی لێی ماوه‌ته‌وه ئه‌ركی گرنگی وه‌رگرتووه و هه‌تا ساتی شه‌هیدبوونی له‌پێناو ژیانێكی سه‌فراز و ئازادیی كوردستان به‌قاره‌مانی له دژی دوژمن شه‌ڕی كرد.
هاوڕێ دژوار باگه‌ر ساڵی ١٩٩٣ له ئامه‌د له‌دایكبووه. دژبه دوژمن كه هه‌وڵی ده‌دا گه‌لی كورد بكاته كۆیله ساڵی ٢٠١٧ هاته نێو ڕیزه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی. هاوڕێ دژوار كه له دژی دوژمن تووڕه‌ییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو، تووڕه‌ییه‌كه‌ی كرد به زانینێكی شۆڕش و بووه كه‌سایه‌تییه‌كی تێكۆشه‌ر و به‌هێز. هه‌ڤاڵمان دژوار كه هه‌موو ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تیی شۆڕشی جێبه‌جێ كرد، بۆ ئازادیی گه‌لی كوردستان بووه خاوه‌نی ڕه‌نجێكی گه‌وره. هاوڕێ دژوار كه به درووستی و په‌یوه‌ستبوونی به بزووتنه‌وه‌ی ئازادی ده‌ناسرا هه‌تا ساتی شه‌هیدبوونی له دژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی داگیركردنی كوردستان به‌فیدایی شه‌ڕی كرد.
سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی هه‌ردوو خانه‌واده‌ی به‌هادار و هه‌موو گه‌لی كوردی وه‌ڵاتپارێز ده‌كه‌ین. به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه ئاڵای هاوڕێیانمان هه‌میشه بشه‌كێنینه‌وه، خه‌یاڵه‌كانیان به‌زیندوویی بهێڵینه‌وه و تێكۆشانی ئازادیی كودستان به سه‌ركه‌وتن بگه‌یه‌نین.
s.m