شێخی نەقشبەندی: دەبی هەموو نەقشەبەندیەک دژی ئەردۆغان تێکۆشان بکات

شێخ عەبدولرەحمان نەقشبەندی بۆ موریدانی نەقشبەندی لە تورکیا : لە دەسەڵات نەترسن و لە خوا بترسن، ئیدانەی کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیا بکەن ناڕەزای دەرببڕن.

شێخ عەبدولرەحمان شێخی تەریقەتی  نەقشبەندی  سەرپەرشتیاری مەزار و مەرقەدی شێخ عوسمانی تەوێلە  لەریێ ئاژانسی هەواڵی فوراتەوە(ANF) داوا لە  موردید  و شێخانی نەقشبەندی تورکیا و باکووری کوردستان دەکات کە دژی هێرشی دەوڵەتی تورکیا بن بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان.

"ئەردۆغان مزگەوت و تەکیە و خانەقاکان دەروخێنیت"

شێخی نەقشبەندی ڕایگەیاند، ئاینی ئیسلام لەسەر ئاشتی هاتووە، پێغەمبەرپێش ئەوەی وەحی بۆ بێت ناوبژێوانی کردە نێوان خێلەکانی قورەیش کە لەسەر بەردی ڕەش(حجر اسود) ناکۆک بوون  پێغەمبەر ئاشتی کردە نێوانینان، کاتێک کۆچیشی کرد بۆ مەدینە لە نێوان جولەکە، سەقیف وهوازینە کە ساڵانێکی درێژ بوو دووژمنی یەک بوون زۆریان لە یەک کوشتبوو پێغەمبەر ڕێکی خستن ئاشتی خستە نێوانیان، بۆیە دەبێت زانایانی تەریقەت و ئیسلام باش لە ژیانی پێغەمبەر  لێکۆڵینەوە بکەن بزانن ئەوەی ئیستا ئەردۆغان دەیکات لە ڕۆژئاوای کوردستان و هێرشێ کردۆتە سەر وڵاتێکی تری ئیسلامی ژن و منداڵ خوینیان دەرژێت، مەزگەوت و تەکیەکان، خوێندگە و نەخۆشخانەکان بۆردومان دەکردین.

"لە دەسەڵات مەترسن لە خوا بترسن ئیدانی تورکیا بکەن"

هەروها شێخی نەقشبەندی داوای لە زانایان ئیسلام و شێخ و موریدەکانی نەقشبەندی کرد کە دان بەو ناهەقیە دابنین لە دەسەڵات نەترسن و لە خوا بترسن، ئیدانەی ئەو کارەی دەوڵەتی تورکیا بکەن ناڕەزای دەرببڕن کەسانی تریش لە ئاستی ئەو هێڕشانە وشیار بکەنەوە ناڕەزای دەرببرن با هەموو کەس بزانێت ئەوە کارێکی ناڕەوایە.

نەقشبەندی وتیشی،"دەبی شێخانی تەریقەت و هەموو ئەهلی تورکیا باش بیربکەنەوە و بزانن کە شێخ سەعیدانی پیران و شێخ تەهای نەهری و شێخ ئەحمد بارزانی هەموو شێخەکانی تر چۆنیان کرد چیان کرد، ئەوان بەرگریان لە خاک و نیشتیمانی خۆیان کرد  ڕازی نەبوون کە زووڵم و ستەم هەبێت.

"لە کوێ زوڵم هەبێت بەرخودان بکەن"

شیخی نەقشبەندی  دروشمی نەقشەبەندیەکانی بیر هێنایەوە وتی، "دروشمی ئێمەی نەقشبەندی ئەوەیە لە هەر کوێک زوڵم و ستەم هەبێت دەبێت دەست بەکار بین و بەرخودان بکەیەن نەک لە دوورەوە ڕاوستین سەیر بکەین، لە ئیستادا لە هەرکوێک تەریقەتی نەقشەبدنی هەبێت دەبێت بەرامبەر زوڵم ستەم بەرخودان بکەن."

شێخ لە کۆتای قسەکانی پرسارێکی ئاراستەی سەرجەم مورید و مامۆستایانی ئاینی کرد وتی، "داوا دەکەم باش ورد ببنەوە لێکۆڵینەوە بکەن لە ژیانی پێغمەبەر و فەرموودەکانی بزانن ئایە لە ئیسلامدا ڕێگا بەوە دراوە ئەو هەموو خوێنە برژێت و خەڵک ماڵ وێران دەربەدەر بکرێت، ئایە لە ئیسلامدا ئەوە هەیە یان نا؟ من تەنها ئەو پرسیارە ئاراستەی ئێوە دەکەم بێگومان ئەوە لە ئیسلامدا بوونی نیە ڕێگە نەدراوە، بۆیە دەبێت نەقشبەندیەکان ڕۆڵی خۆیان بگێرن دژایەتی ئەو زووڵمە بکەن.

ف.ق