شەریک: تێکۆشانی پەکەکە بۆ پاراستنی گەلی کوردستان بەردەوام دەبێت

جەمال شەریک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە دەڵێت: تێکۆشانی پەکەکە لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک بە مەبەستی پاراستنی هەبوونی گەلی کوردستان بە شێوەیەکی بەهێز و بەرفراوانتر بەردەوەم دەبێت.

جەمال شەریک یەکێکە لە فەرماندە پێشەنگەکانی پەکەکە کە لە ناوچەی توزلوچایر-ی سەر بە ئەنکەرە بزوتنەوەی ئاپۆیی ناسی، بە بۆنەی چل و یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە قسەی کرد و بە شێوەیەکی فراوان باسی لە گرنگیی ئەنجامدانی کۆنگرە و کۆنفەڕانس لە ناو پەکەکەدا کرد و وتی:" لە مێژووی پەکەکەدا کۆنگرە و کۆنفڕانس هەمیشە لە ئاستێکی ستراتیجی دا گرنگ بوون. بۆیە هەر کۆنگرەیەک بوو بە قۆناغێکی مێژوویی و سەلماندنی ئایدۆلۆجی و سیاسییان تێدا ئەنجام دران و بڕیاری گرنگیان تێدا دران و پلانسازیی تێدا بەڕێوە چوون و بۆ شۆڕش هەنگاوی کرداریی تێدا نران."

شەریک دوای ئەوەی بە شێوەیەکی بەرفراوان باسی لە ١١ کۆنگرە و ٦ کۆنفڕانسی پەکەکەی کرد، لە هەمان کاتدا هێرشەکانی هێزە داگیرکەرەکان و شێکۆشانی پەکەکەشی نرخاند.

شەریک، 'پلانی لەناوبردن'ی دەوڵەتی تورکی وەکو 'پلانی شارک ئیسلاحات'ی دووهەم پێناسە کرد و تیشکی خستە سەر ئەوەی بە دانانی ئەو پلانە، هێرشە قڕکەرییەکان زیادیان کرد، بۆیە ئەوانیش ناچارن بە پێی ئەو باردودۆخە بجوڵێنەوەو رێوشوێنی تێکۆشان بگرە بەر.

شەریک وتی:" ئەو راستییە بۆ پەکەکە کە مێژووەکەی پڕە لە کۆنفڕانس و کۆنگرە، بێگومان بابەتێکە کە پێویستە بە شێوەیەکی ورد شیرۆڤە بکرێت. ئەم راستییە بۆ پەکەکە کە وەکو بزوتنەوە ٤٥ ساڵ و وەکو پارت ٤١ ساڵی لە دوای خۆیدا بەجێهێشت، وەک چۆن هەموو کەسێکیش مێژووی پەکەکە دەزانێت، سەرەڕای ئەو بارودۆخە قوڕسەی هەیە، جگە لە بەرفراوانکردنی تێکۆشان هیچ واتایەکی دیکەی نیە. لەبەر ئەوەی لە ساڵانی رابردوودا ئەزموون و سەرکەوتنەکانی پارتەکەمان، راستی و دروستی پەکەکەی بونیاد نا، بۆیە بەرپرسیارێتییەکانی خۆی بەرامبەر بە گەل و تێکۆشان زیاتر بەجێ دەگەیێنێت و ئەوەی پێویستیشە ئەنجام بدرێت هەمان شتە."

شەریک تیشکی خستە سەر ئەوەی لە ناو شەر و مەرجی جەنگی جیهانی سێیەم لە هەموو بەرەکانەوە هێرش ئەنجام دەدرێن و وتی:"گەلی کوردستان و رێخستنە پێشەنگەکەی پەکەکە، لەم قۆناغەدا بۆ پاراستن و ئازادی گەل، تێدەکۆشن. بێگومان کاروخەباتەکانی خۆی بە پێی ئەو شەرت و مەرجانە پلان دەکات و بەرێوەی دەبات کە تێیدایە. بەڵام ئەو راستییەش لە ئارادایە کە لە ناو هەموو شەرت و مەرجێکدا پەکەکە تێکۆشانی خۆی بە شێوەیەکی تایبەت و بەرفراوان بەردەوام دەکات و واتاداری دەکات."

جەمال شەریک ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە لە کۆتایی قسەکانیدا چل و پێنجەمین ساڵیادی بزوتنەوەی ئاپۆیی و چل و یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد و وتی:" لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆ کە شکۆی پێشکێش بە گەلی کوردستان کرد و شەهیدی بە پارتبوونمان هەقی کاراردا، هەموو شەهیدانی شۆڕش بە رێزەوە یاد دەکەینەوە."

ز.ش