عێراق، لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا زیاتر لە سەد حاڵەتی مردن بەهۆی کۆرۆناوە تۆمارکراوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی تۆمارکردنی حاڵەتەکانی تووشبووان و مردن و چاکبوونەوەی کۆرۆنای ڕاگەیاند و بەپی ئامارەکە ئەمرۆ لە عێراق زیادتر لە سەد کەس بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری ئەمرۆ ٢٧ی حوزەیرانی ڕاگەیاند و تیدا هاتووە کە ئەمرۆ ١٠١ حاڵەتی مردن لە عێراق هەبووە بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

هەروەها وەزارەتەکە ڕاشیگەیاند لە سەرەتای دەرکەوتنی پەتای کۆرۆنا لە عێراق هەزار و ٦٠٦ حاڵەتی مردن بەهۆی کۆرۆناوە لە عێڕاق تۆمارکراوە.

ئاماری گیان لەدەستدانی ئەمرۆ بەم پێیەی خوارەوە بوو:

بەغدا ٢٨، نەجەف ٢، سلێمانی ١٢، هەولێر ١، کەربەلا ٥، کەرکوک ٣، دیالە ٢، واست ١، بەسرە ٧، میسان ١٣، بابل ١، دێوانیە ٥، زیقار ١٩، ئەنبار ١ و سەلاحەدین ١ حاڵەتی مردن بەهۆی کۆرۆناوە.

ز.ش