ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه. له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: «ڕۆژی ١٢ی كانوونی دووه‌م\٢٢ی به‌فرانبار كاتژمێر ١٥:٣٠ و ١٧ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان بۆردومانی ناوچه‌ی وه‌رخه‌لێی هه‌رێمی زاپ، ناوچه‌ی خانتوریی هه‌رێمی حه‌فتانین، ناوچه‌ی جیلۆی بچووك له هه‌رێمی زاپ و ناوچه‌ی كانی ساركێی هه‌رێمی گارا-یان كرد. هه‌روه‌ها فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان ١٠ی كانوونی دووه‌م\٢٠ی به‌فرانبار-یش كاتژمێر ٢١:٣٠ بۆردومانی ناوچه‌ی كانی ساركێی هه‌رێمی گارا-یان كرد.»
هه‌په‌گه رایگه‌یاندووه، به‌هۆی ئه‌و بۆردومانانه هیچ زیانێك به هێزه‌كانیان نه‌گه‌یشتووه.
s.m