فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی حه‌فتانین و خواكوركیان كرد
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی ناوچه‌كانی حه‌فتانین و خواكوركیان كرد له سنووری هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا.
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی ناوچه‌كانی حه‌فتانین و خواكوركیان كرد له سنووری هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان كردووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، «ڕێكه‌وتی ١٢ی شوبات\٢٢ی ڕێبه‌ندان له‌نێوان كاتژمێر ١١ و ١٦:٣٠ فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای تورك بۆردومانی ناوچه‌ی شه‌هید كه‌نداڵ و كه‌شان-ی سه‌ر به هه‌رێمی حه‌فتانینیان كرد. هه‌روه‌ها ١٣ی شوبات\٢٣ی ڕێبه‌ندان له‌نێوان كاتژمێر ١١-١١:٣٠ ناوچه‌ی شه‌هید بێریتان-ی سه‌ر به هه‌رێمی خواكورك و دۆڵی چلوچوار-یان بۆردومان كرد.»
هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و بۆردومانانه هیچ زیانێك به هێزه‌كانیان نه‌گه‌یشتووه.
s.m