فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی زاپ-یان كرد
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی ناوچه‌كانی سیدا، كاركه‌ر و چیای ڕه‌شی سه‌ر به هه‌رێمی زاپ-یان كرد. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، به‌هۆی بۆردومانه‌كان هیچ زیانێكیان پێنه‌گه‌یشتووه.
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی ناوچه‌كانی سیدا، كاركه‌ر و چیای ڕه‌شی سه‌ر به هه‌رێمی زاپ-یان كرد. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، به‌هۆی بۆردومانه‌كان هیچ زیانێكیان پێنه‌گه‌یشتووه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: «فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان ڕۆژی ١٩ی كانوونی دووه‌م\٢٩ی به‌فرانبار كاتژمێر ١٤:٤٥ بۆردومانی ناوچه‌ی سیدا، ڕۆژی ٢٠ی كانوونی دووه‌م\٣٠ی به‌فرانبار له‌نێوان كاتژمێر ١٨ - ١٨:٣٠ بۆردومانی ناوچه‌ی كاركه‌ر و چیای ڕه‌ش-یان كردووه له سنووری هه‌رێمی زاپ.»
هه‌په‌گه ڕاشیگه‌یاندووه، له‌و بۆردومانانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانیان نه‌گه‌یشتووه.
s.m