فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا چیاى خۆزات-یان بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر چیاى سنجاک-یان لە خۆزاتى دێرسیم بۆردومان کرد.

فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى تورکیاى داگیرکەر پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ چیاى سنجاک-یان لە سنوورى ناوچەى خۆزات لە پارێزگاى دێرسیم بۆردومانکرد.

چیاى سنجاک سەرەتا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانى جۆرى ئێف ١٦ەوە بۆردومانکراوە. دواتریش بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى هێرشبەری جۆری (SÎHA) و کۆپتەرى جەنگیى جۆرى کوبرا چیاکە بۆردومانکراوە.

بۆردومانکردنى چیاى سنجاک لە خۆزات نزیکەى ٢ کاتژمێر بەردەوامبووە و تاوەکو ئێستاش فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى چاودێرى بە ئاسمانى ناوچەکە و چیاکەدا دەسوڕێنەوە.

بەپێى سەرچاوە هەرێمیەکان جاروبار دەنگى چەک و تەقە لە ناوچە بۆردومانکراوەکان و نزیک شوێنى بۆردومانەکە دەبیسترێت.

ر.م