فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا ناوچەی زاپ بۆردومان دەکەن

فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر ناوچەی زاپ-ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردوومان کرد. بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە دارستانەکانی ناوچەکە ئاگری گرتووە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە هەرێمییەکانەوە دەستمان کەیشتوون، ئەمڕۆ لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ وە بۆ ٠٩:٣٠ خولەک، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر دەورووبەری گوندی فلەحا-ی سەربە ناوچەی زاپ-ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردوومان کردووە.

بەهۆی ئەو بۆردوومانەوە ئاگر لەو ناوچەکە کەوتەوە، ئاگرەکە بەردەوامە.

ک-ش