قائیمقامی دەوڵەتى تورک رێگای نەدا هەدەپە بنکەى بانگەشەی هەڵبژاردن لە میدیات بکاتەوە

هەدەپە لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانیدا بۆ هەڵبژاردنى شارەوانییەکان، خواستى بنکەى بانگەشەی هەڵبژاردن لە ناوچەى میدیاتى سەر بە پارێزگاى مێردین بکاتەوە، بەڵام حوسێن تەکین قائیمقامی دەوڵەتى تورک رێگاى نەدا هەدەپە بنکەکەی بکاتەوە.

بنکەى بانگەشەى هەڵبژاردنى پارتى دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە) لە شەقامی سەیفەدین گیونەشتان لە گەڕەکى نوێى ناوچەى میدیاتی مێردین ئامادە کرابوو، بەڵام قائیمقام رێگریى کرد و رێگاى بە کردنەوەى بنکەکە نەدا.

لە نووسراوی قائیمقامیەتدا کە مۆر و واژۆی حوسین تەکین قائیمقامی بەسەرەوە بوو، هۆکاری رێگەنەدانەکە گەڕێندراوەتەوە بۆ هۆکاری "ئەمنی" و بەو هۆیەوە رێگاى نەدا بنکەى بانگەشەى هەدەپە لەو ناوچەیەدا بکرێتەوە.

هەدەپە ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەى لە داواکاری گشتیى کۆماری میدیات سکاڵا لە دژی ئەو قائیمقامە تۆمار بکات. هەدەپەش لە چەند رۆژى داهاتوودا بنکەکەى بانگەشەى هەڵبژاردنى دەکاتەوە.

ر.م