قەدەغەکارییەکان لە جۆلەمێرگ بۆ مانگێکی دیکە درێژ کرایەوە

پارێزگاری تورک جۆلەمێرگ، بڕیاری قەدەغەکردنی چالاکی و خۆپیشاندانی لە شارەکە بۆ مانگێکی دیکە درێژکردەوە.

بڕیاری قەدەغەکردنی چالاکی و خۆپیشاندان لە جۆلەمێرگ، کە پێش ئێستا زۆر جار درێژ کرابوەوە، جارێکی دیکە درێژ کرایەوە.

لە راگەیاندراوی پارێزگاری تورک لە جۆلەمێرگ دا هاتووە: لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠١٩ / ٢٨ی جۆزەردان هەتا ١٧ی تەمووز / ٢٦ی پوشپەڕ لە گۆڕپانەکان، شەقامەکان، رێگا و پارکەکان، کۆبوونەوە، رێپێوان، چالاکیی دانیشتن، مانگرتن، چادر هەڵدان، لێدوانی رۆژنامەوانی و دانانی ستاند قەدەغەیە.

ر.م