قەڕەیلان: ئیدی پەکەکە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پێشەنگایەتی دەکات - بەشی یەکەم -

موراد قەڕەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند، پەکەکە کە پێشەنگایەتی تێکۆشانی ئازادی گەلان دەکات، بووەتە کارەکتەرێکی گەردوونی و وتی، "ئەم ڕاستیە لە ٤٢مین ساڵی تێکۆشاندا زیاتر بەهێز دەبێت."

موراد قەڕەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند، پەکەکە کە پێشەنگایەتی تێکۆشانی ئازادی گەلان دەکات، بووەتە کارەکتەرێکی گەردوونی و وتی، "ئەم ڕاستیە لە ٤٢مین ساڵی تێکۆشاندا زیاتر بەهێز دەبێت."

موراد قەڕەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بە بۆنەی ٤١مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.

قەڕەیلان ئاماژەی بەوەدا، بزوتنەوەی ئاپۆیی لە ئاستی خۆیدا وەک هێزێکی گەورەی هزری دەرکەوتووە و وتی، "حەقیقەتی داگیرکردنی کوردستان کە ڕێبەر ئاپۆ بە دوو وشە پێناسەی دەکات، لە ناو بارودۆخی ئەو کاتەدا خاوەن واتایەکی گەورە و قوڵ بوو. لە هەمان کاتدا دوو وشەی زەحمەت بوون کە وڵام و هەڵوێستێکی گەورەی دەویست. ڕێبەرمان لە یەکەم هەنگاوەکاندا توانی ئایدۆلۆژی و فەلسەفە بۆخۆی بکاتە بناغە.

'نەیانتوانی بێ پاراستن بمێننەوە'

قەڕەیلان ڕاشیگەیاند، دوژمن لەبەرامبەر ئەوان دۆخێکی قڕکەری دەرەوەی مڕۆڤایەتی دروست کردبوو، ڕێبازی کوشتن و لەناوبردن بوو و وتی، "لەبەرامبەر ڕاستی داگیرکەری و ڕەتکردنەوە و لەناوبردن، گروپەکە بە بێ پاراستن نەیتوانی هەبوونی خۆیان بپارێزن."

'هەنگاوی یەکەمین بە شێوەیەکی فیدایی بوو'

قەڕەیلان ئاماژەی بەوەدا، "گروپی ئاپۆیی بۆ گەلێک کە شمشێری قڕکردن لە دەەوری دەگەڕا، دەستی بە تێکۆشانی هەبوون کرد، دەیزانی مەترسی گەورە هەیە و لەبەرئەوەش نەیدەتوانی بە شێوەیەکی ئاشکرا بجوڵێنەوە. بەو هۆیەوە گروپی پێشەنگ لە کۆبوونەوەکانیاندا تێشکیان دەخستە سەر ئەوەی ئایا 'دەرفەت هەیە لە کوردستاندا، هێڵێکی ئازاد و سەربەخۆ بەڕێوەببرێت، دەرفەتی خۆپاراستن هەیە یان نا؟' لەبەرئەوەی زۆر کەس ئەم قسانەی وەک خۆکوشتنێک دەبینی. بابەتەکە زۆر مەترسیدار دەبینرا."

قەڕەیلان وتیشێ، "قسەکردن لەسەر بابەتەکە و تێکۆشانێکی بەم شێوەیە بە شێوەیەکی تەنها فیداکاریەکی گەورە و هەڵوێستێکی فیدایی یە."

'تێکۆشانی چەکداری بە ناچاری دەستیپێکرد'

قەڕەیلان ڕایگەیاند، لەناو بارودۆخی ئەو کاتەدا بەردەوامیدان بە هەبوونیان، خۆپاراستن، ڕاستی ئایدۆلۆژیا و فەۆلسەفە بە تەنها بە خۆپاراستن دەکرا و وتی، "ئەم بڕیارە بڕیاری سەرەکی گروپەکە بوو. بەو هۆیەوە تێکۆشانی چەکداری بۆ پەکەکە ، بە ناچاری بوو."

قەڕەیلان باسی ئەوەشی کرد، هۆکارێکی تری خۆپاراستنیش، لە دۆخی ڕاستەقینەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە دەهات، فشار و توندوتیژی دەوڵەت نەتەوەکان بە دەستی هێزە دەسەڵاتدارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هۆکارێکی تری خۆپاراستن بوو.

واتە نەبوونی خۆپاراستن بە واتای لەناوچوون دەهات."

'ڕاستی پاراستنی ڕەوا'

قەڕەیلان وتی، "بێگۆمان خۆپاراستن ڕاستیەکە کە پشت بە پاراستنی ڕەوا دەبەستێت. ئەم ڕاستیە لەهەمان کاتدا بۆ هەموو زیندەوەران، کۆمەڵگا و کلتورەکانە. بەو هۆیەوە پاراستن بە هەموو شێوەیەک، هەبوون و نرخی کۆمەڵگا و مافێکی ڕەوایە.ئەم مافە یەکێک لە یاسا سەرەکیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە. پەکەکەش لە چوارچیوەی ئەم مافە ڕەوایەدا وەک هێڵی پاراستنی ڕەوا، هێز و پارتی پێشەنگ، بڕیاری خۆپاراستنی دا.

قەڕەیلان ڕایگەیاند، "ئەو بانگەشانەی کە دەڵێن، 'تێکۆشانی چەکداری پەکەکە لەبەردەم سیاسەت ئاستەنگە' بێبناغەیە. ئەگەر هێز، ئیرادە و خۆپاراستنت نەبێت، ناتوانیت یەک قسەش بکەیت. ئەم ڕاستیە ئەو کاتەش هەبوو، لە ئێستادا زیاتر ئاشکرا بووە. لەبەرامبەر عەقلیەتی دڕەندەی قڕکەر و داگیرکەر ئەگەر خۆت نەپارێزی، سیستمی خۆپاراستن دروست نەکەی، هیچ کاتێک ناتوانیت ببیتە هێز و ناتوانیت باسی تێکۆشانی ئازادی بکەی.

'بێ خۆپاراستنی هێز دروست نابێت'

قەڕەیلان وتی، "ڕاستیەک ئاشکرابووە کە ئەمەیە: لەناو بارودۆخی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بێ سیستمی خۆپاراستن هیچ لایەنەک ناتوانێت تێبکۆشێت. هیچ بزوتنەوەیەکی ئازادی ناتوانێت بەرەو پێشەوە بچێت و خۆی بپاریزێت. ئەگەر ئێستا هەندێک کەس هەن و سیستمەکەیان قبوڵ دەکرێت، ئەمە لە ئەنجامی دۆخی هاوسەنگی شەڕی پەکەکە و دەوڵەتی تورکە. لەم هاوسەنگیە سوودوەردەگرن و بەم شێوەیە بەردەوامی بە هەبوونی خۆیان دەدەن.

ف.ق