قەڕەیلان: ئیدی پەکەکە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پێشەنگایەتی دەکات - بەشی دووهەم و کۆتایی -

کارایلان رایگەیاند، هێڵی پەکەکە کە لە بەرامبەر مۆدێرنیتەی کاپیتالیست، بە مۆدێرنیتەی دیمۆکراتیکی راستەقینە دەجوڵێتەوە، ئێستا لە جیهان و لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، گیشتووەتە ئەوی ببێتە وڵامێک بۆ گەلان بۆ گەیشتن بە ئازادی. بۆیە بووە بە کارەکتەرێکی نێودەوڵەتی.

موراد قەڕەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە بە بۆنەی ٤١مین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.

لە بەشی دووهەمی چاوپێکەوتنەکەیدا کارایلان باسی لە شۆڕشی ژنان لە ناو شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان و رۆلە یەکلاکەرەوەی یەپەگە بۆ پاراستنی کورد لەو پارچەیەی کوردستان و چەندین بابەتی ترکرد.  

'شۆڕش لە ناو شۆڕشدا'

کارایلان دەڵێت، بارودۆخێکی نوێیە کە لە کوردستان نەتەوەبوون و روحی نەتەوەیایەتی هاتووەتە ئاراوە، هەروها لە دژی هێرشەکانی دوژمن، کۆمەڵایەتیبوونیش زیندوو بووەتەوە. بە تایبەت پاردیگمای دیمۆکراتیک-ئیکۆلۆژیکیی رێبەر ئاپۆ کە سەرچاوەکەی لە ئازادی ژنان وەردەگرێت و لە ساڵەکانی ٢٠٠٠ بەم لاوە لە ناو کۆمەڵگای کوردستاندا جێگیر بووە. ژنانی کورد لە ناو کۆمەڵگادا هەنگاوێکیان نا و دواتر لە کوردستان دەرچوو گەیشتە ئەو ئاستەی کە ئاڕاستەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێت. بەمە دەوترێت شۆڕشی ناو شۆڕش.

'رووداوەکانی ئێستای رۆژهەڵاتی ناوەراست، پێشبینییە سەرەتاکانی پەکەکە پشتڕاست دەکەنەوە'

کاریلان هەروها رایگەیاند، دەستپێکردنی جەنگی جیهانی سێهەم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو رووداوانەی ئێستا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روودەدەن، پێشبینییە سەرەتاکانی پەکەکە پشتڕاست دەکەنەوەو وتی:"کاتێک مرۆڤ تەماشای بارودۆخەکە دەکات، بە روونی دەبینێت کە پەکەکە تا چ ئاستێک کاریگەریی خۆی دروست کردووە.

یەکێک لەوانەش ئەوەیە کە لەناو بارودۆخی ئێستای جەنگی جیهانی سێهەمدا، ئەوانەی نەبن بە خاوەنی هێزی خۆپاراستن، ناتوانن ببن بە خاوەن هێز و ناتوانن نوێنەرایەتی ئیرادەیەک بکەن. پراکتیکی تێکۆشانی پەکەکە و رۆڵەکەی، ئەم راستییە جارێکی دیکە ئاشکرا دەکات. ئەوە ئاشکرا دەکات کە رێبازی سیاسەتی تێکۆشانی کۆمەڵگای دیمۆکراتیک کە سەرچاوەکەی لە خۆپاراستنەوە ورەدەگرێت، کە پەکەکەش ئەمەی لە سەرەتاوە بە گرنگ دەبینی، لە کام ئاستدا بەڕێوە دەبرێت. ئەو شەڕەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، ئەمە بە ئاشکرایی پیشان دەدات."

کارایلان لەم روویەوە بارودۆخی رۆژئاوای کوردستانی وەکو نمونە هێنایەوەو وتی:" وەک دەزانرێت رۆژئاوا بچوکترین پارچەی کوردستانە، بەڵام رێکخستنەکان کە لە کۆنەوە هەولیان دا خۆیان لەو ناوچەیە بەرێخستن بکەن، بۆ خۆپاراستن هیچ بەرنامەیەکیان نەبوو."

'ئەگەر یەپەگە نەبوایە ئێستا رۆژئاوا نەدەبوو'

کارایلان رایگەیاند کە ئەگەر یەپەگە دەستوەردانی لە بارودۆخەکەدا نەکردایا ، ئێستا رۆژئاوا نەدەما و وتی:"یەپەگە نەبوایا ئێستا لە سوریا کورد نەدەبوون. بە رێخستنی کورد لە رۆژئاوا بە رەنگی یەپەگە و پاراستنی هەرێمە کوردییەکان بەم شێوەیەی ئێستا و دروستکردنی هێزی قەسەکە، نەک تەنها لە رۆژئاوا بەڵکو لە سوریاش کردی بە هێز. لەگەڵ ئەوەی بۆ رۆژئاوای کوردستان، بۆ سوریاش رۆڵێکی گرنگی بینی. هەروەها بە تێکۆشانە مێژووییەکەی لە دژی داعش، خزمەتێکی گەورەی بە مرۆڤایەتی گەیاند و داعشی تێک برد. بەم تێکۆشان و سەرکەوتنەی خۆی، کوردی بە جیهان ناساند و دۆزی کوردی کرد بە نێودەوڵەتی. ئاشکرایە ئەمە رۆڵێکی گەورەو مێژووییە.

ئەمە لە سایەی رێکخستنبوون و خۆپاراستن گەیشت بە ئەنجام. ئەگەر بە خۆپاراستن نەبوایە، وەکو چۆن لە سەرێکانی کە چەتەکان ئاڵای خۆیان بەرز کردەوەو کوردیان دەرکرد، لە هەموو ناوچەکان کوردیان دەردەکرد. لە سایەی رێکخستنبوونی خۆپاراستن ئێستا ئاشکرا بوو کە رۆژئاوای کوردستان لە سوریا راستییەکە، هێزێکە کە ناتوانرێت لەناو ببرێت. هەوڵەکانی دەوڵەتی تورک بۆ دوورخستنەوەی کورد لە سوریای نوێ، سەرکەوتوو نابن. گەلی کورد لە سایەی بەرخۆدانی خۆپاراستنی رۆژئاوا شوێنپێیەکی بەجێ هێشت کە قەد ناسڕێتەوە. لە هەمان کاتدا گوازرایەوە بۆ هێزێک کە لە سەرتاسەری سوریا، بە ناوی ناوچەکەو مرۆڤایەتی پێشکەوتنێکی گەورەی هێنایە کایەوە."

'رێکخستنبوونی خۆپاراستنی بزوتنەوەی ژنان'

کارایلان هەورها تیشکی خستە سەر ئەوەی، ئەگەر بزوتنەوەی ژنانی کورد گەیشتووەتە ئەو ئاستەی سەرنجی هەموو جیهان بەلای خۆیدا رابکێشێت و لە چوارچێوەی هێڵی ئازادی ژنان بە بیردۆزی رێبەر ئاپۆ بگۆڕێت بۆ هێز، ئەمە لە سایەی بەرێکخستنبوونی بزوتنەوەی ژنان، بە شێوازی خۆپاراستن ئەنجام دراوە و وتیشی:" گرنگترین هۆکاری بەهێزبوونی ئیرادەی ژنی کورد کە هیچ کەسێک چاوەڕێی نەدەکرد، ئایدۆلۆجیای ژنانی ئازادی بزوتنەوەکەیە.

''تێکۆشانی پەکەکە ئیدی خاوەنی کارەکتەرێکی نێودەوڵەتییە'

کارایلان تیشکی خستە سەر پارادیگمای رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئوجالان کە بۆ مرۆڤایەتی بووە بە هیوایەکی نوێ و دەرفەتێکی بۆ ژیانێکی نوێ رەخساندووە وتی:" هێڵی پەکەکە کە لە بەرامبەر مۆدێرنیتەی کاپیتالیست، بە مۆدێرنیتەی دیمۆکراتیکی راستەقینە دەجوڵێتەوە، ئێستا هەم لە جیهان هەم لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، گیشتووەتە ئەو ئاستەی کە ببێتە وڵامێک بۆ گەلان بۆ گەیشتن بە ئازادی. بۆیە تێکۆشانی ئازادی گەلان کە پەکەکە بەڕێوەی دەبات و بووەتە پێشەنگ بۆی، بووە بە کارەکتەرێکی نێودەوڵەتی. ئەم راستییە رۆژ بە رۆژ گەورەتر و بەرفراوانتر دەبێت.

کارایلان هەروها وتی:" لە سەرەتاوە ئەو هێڵەی پەکەکە بۆ خۆی کردووەتیە بنچێنە، تێکۆشانی کۆمەڵایەتی و تێکۆشان بۆ بونیادنانی کۆمەڵگایەکی دیمۆکراتیکە. بۆ ئەم مەبەستەش خۆی دەسپێرێت بە هێزی خۆی و بەم شێوەیە خۆی دەکات بە هێزێکی خاوەن ئیرادە. پەکەکە ٤١ ساڵە و بزوتنەوەی ئاپۆییش نیو سەدەیە، هەوڵ دەدەن لەم چوارچێوەیەدا تێبکۆشێن. بۆیە ئێمە دەڵێین ساڵی ٤٢هەمی پەکەکە، دەبێتە ساڵێکی گەورە، هەم لە کوردستان و هەم لە ناوچەکە و لە ئاستی نێودەوڵەتی تێکۆشانی ئازادی گەلان دەیگەیێنێتە ئاستێکی بەرزتر."

بەشی یەکەمی چاوپێکەوتنی کارایلان لەم لینکە دەتوانن بیخوێننمەوە:

ز.ش