كه‌جه‌كه: گه‌وره‌كردنی تێكۆشین ئه‌ركێكی مێژووییه
كه‌جه‌كه ڕایگه‌یاند: ده‌بێ ببینرێت كه هه‌وڵ ده‌درێت پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی له ساڵی ٢١هه‌مییه‌وه له میانه‌ی شه‌ڕی سێیه‌می جیهانیدا درێژه‌ی پێبدرێت و كوردان قڕ بكرێن.
كه‌جه‌كه ڕایگه‌یاند: ده‌بێ ببینرێت كه هه‌وڵ ده‌درێت پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی له ساڵی ٢١هه‌مییه‌وه له میانه‌ی شه‌ڕی سێیه‌می جیهانیدا درێژه‌ی پێبدرێت و كوردان قڕ بكرێن.
هاوسه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و وه‌بیری خسته‌وه كه ٢٠ ساڵ تێپه‌ڕی به‌سه‌ر دیلگرتنی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به پیلانگێڕییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی.
كه‌جه‌كه ڕایگه‌یاند: «ئه‌م پیلانگێڕییه وه‌ك یه‌كێك له گه‌وره‌ترین تاوانه‌كان له مێژوودا تۆمار كرا. ئه‌وانه‌ی له‌م پیلانگێڕییه‌دا به‌شدارن، بوونه‌ته هاوبه‌شی تاوانی قڕكردن كه ١٠٠ ساڵه له دژی گه‌لی كورد ده‌كرێت. گه‌لی كورد كه یه‌كێكه له گه‌له دێرینه‌كانی مرۆڤایه‌تی، به هێزی به‌هاكانی به‌رخۆدانی و كاراكته‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی، به‌دڵنیاییه‌وه تۆڕی تاوانی قڕكردن تێكده‌دات. ئه‌و به‌رخۆدانه‌ی كه به درووشمی [ئێوه ناتوانن ڕۆژی ئێمه تاریك بكه‌ن] له دژی پیلانگێڕییه‌كه كرا، به‌دڵنیاییه‌وه سه‌رده‌كه‌وێت و ڕێبه‌ر ئاپۆ و گه‌لی كورد ئازاد ده‌بن.»
به‌یاننامه‌ی كه‌جه‌كه:
به ڕۆحی به‌رخۆدانی «ئێوه ناتوانن ڕۆژی ئێمه تاریك بكه‌ن» له دژی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی ماوه‌ی ٢٠ ساڵه تێكۆشانێكی گه‌وره ده‌كرێت. به‌هۆی ئه‌م تێكۆشانه له زۆر لایه‌نه‌وه پیلانگێڕییه‌كه پووچه‌ڵ كراوه‌ته‌وه. به‌و پیلانگێڕییه ویستیان كه به دیلگرتنی ڕێبه‌ر ئاپۆ بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد هه‌ڵوه‌شێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌نجامی پێچه‌وانه ده‌ركه‌وتن. تێڕوانین و هێزی سیاسیی ڕێبه‌ر ئاپۆ گه‌وره‌تر بوو و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیش به‌ره‌وپێشه‌وه چوو. تێكۆشانی ئازادیی گه‌لی كورد له‌سه‌ر هێڵی ڕێبه‌ر ئاپۆ بێ ناوبڕ به‌رده‌وامه. په‌یوه‌ندیی نێوان ڕێبه‌ر ئاپۆ، بزووتنه‌وه‌ی ئازادی و گه‌لی كورد به‌هێزتر بوو، كێشه‌ی گه‌وره له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پیلانگێڕاندا په‌یدابوون؛ به‌ره‌ی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی زۆر ته‌نگه‌تاو كرا.
دوای شه‌ڕی جیهانیی یه‌كه‌م پێلانگێڕییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له دژی كوردان كرا. له به‌رانبه‌ر قڕكردنی كوردان، مووسڵ و كه‌ركووك سه‌ر به عێراق هێشترانه‌وه كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی به‌ریتانیادا بوو. له‌به‌رئه‌وه، هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌د ساڵه چاوپۆشی له قڕكردنی كوردانی باكووری كوردستان ده‌كه‌ن كه به ده‌ستی توركیا ده‌كرێت. سیسته‌می سیاسیی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له‌سه‌ر بنه‌مای قڕكردنی كوردان بونیاد نرا. له‌به‌رئه‌وه، هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هاوبه‌شن له‌و تاوانانه‌ی بۆ له‌ناوبردنی كوردان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورك ده‌كرێن. ئه‌و پیلانگێڕییه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی ٩ی تشرینی دووه‌می ١٩٩٨ ده‌ستی پێكرد و ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ ڕێبه‌ر ئاپۆی به دیل گرت، بووه‌ته درێژكراوه‌ی سیسته‌می قڕكردن كه سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م بونیاد نرا.
به پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی ویستیان به‌رده‌وامی به‌و سیسته‌مه بدرێت كه له‌سه‌ر بنه‌مای قڕكردنی كوردان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین دامه‌زراوه. به‌ڵام ئه‌م سیسته‌مه به تێكۆشینی كوردان و شه‌ڕی جیهانیی سێیه‌م له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، له ئاستێكی گرینگدا به‌ریه‌ككه‌وتووه. به‌ره‌ی هێزه پیلانگێڕه‌كان كه ڕێبه‌ر ئاپۆیان به دیل گرت، درزی تێكه‌وتووه و پارچه بووه. ئه‌مه له لایه‌ن گه‌لی كورده‌وه كراوه كه ٢٠ ساڵه به قوربانیدانی گه‌وره تێده‌كۆشێت و له شه‌ڕی جیهانیی سێیه‌مدا هه‌ڵمه‌تی دیموكراتی و ئازادی به‌ڕێوه‌ده‌بات.
ده‌یانه‌وێت له‌نێو هه‌لومه‌رجی نوێ‌دا به‌رده‌وامی به پیلانگێڕییه‌كه بده‌ن
هێزه‌كانی دوژمنی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی به‌تایبه‌تی ده‌وڵه‌تی تورك و ئه‌وانه‌ی سیاسه‌تی قڕكردن له‌سه‌ر كوردان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، ده‌یانه‌وێت سیسته‌می ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین كه له‌سه‌ر بنه‌مای قڕكردنی كوردان دامه‌زراوه، نوێ بكه‌نه‌وه. هه‌ر بۆیه ده‌وڵه‌تی تورك هه‌وڵ ده‌دات سیسته‌می قڕكردنی كوردان له سه‌رانسه‌ری جیهان بسه‌پێنێت. ده‌وڵه‌تی تورك كه دوای شه‌ڕی جیهانیی یه‌كه‌م مووسڵ و كه‌ركووكی ڕاده‌ست كرد و ویستی كوردان قڕ بكات، ئێستاش له ڕێی قڕكردنی كوردان توركیا پێشكه‌ش ده‌كات، به چه‌په‌ڵترین شێوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاوكاری ده‌كات. پیلانگێڕی كه له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ساڵی ١٩٩٩ دژی ڕێبه‌ر ئاپۆ كرا، به ئامانج گرتنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد ده‌یانه‌وێت بیگه‌یه‌ننه‌سه‌ر. بڕیاری ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ له‌ناوبردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی كورد، پشتگیرییه بۆ سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ قڕكردنی كوردان، هه‌روه‌ها هاندانی هێرشه له دژی تێكۆشینی ئازادیی گه‌لی كورد. ئه‌م بڕیاره كه له دژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی ئازادی درا، كاتێك مرۆڤ له‌گه‌ڵ گۆشه‌گیركردنی ڕێبه‌ر ئاپۆ هه‌ڵیده‌سه‌نگێنێت، ده‌بینێت كه هه‌وڵ ده‌درێت ئه‌و پیلانگێڕییه نێوده‌وڵه‌تییه‌ی له دژی تێكۆشانی ئازادیی گه‌لی كورد كراوه، له‌نێو هه‌لومه‌رجی نوێ‌دا درێژه‌ی پێبدرێت.
بزووتنه‌وه‌ی ئازادی كه ئه‌م ڕاستییه‌ی بینیوه، ده‌ستی به قۆناغی به‌رخۆدانی «گۆشه‌گیری هه‌ڵده‌گرین، فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنین و كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین» كردووه. سیاسه‌تمه‌داری دیموكراتی كورد له‌یلا گیوڤه‌ن كه بینی گۆشه‌گیركردنی ڕێبه‌ر ئاپۆ ناوه‌ندی قڕكردنی كوردان، زه‌خت و گۆشه‌گیركردنی گه‌له، ده‌ستی به مانگرتنی بێ‌سنوور و بێ نۆبه‌ت كرد، بوو به پێشه‌نگی سرووشتیی تێكۆشانی دژ به گۆشه‌گیری. له‌یلا گیوڤه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌باشی له پڕۆسه‌كه تێگه‌یشت، نیشانی دا كه بووه‌ته خاوه‌نی كاراكته‌ری ڕێبه‌رێكی به‌هێزی گه‌ل. ده‌ستپێكردنی چالاكییه‌كه‌ی له‌یلا گیوڤه‌ن به‌ر له‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیمان ده‌ست به‌و قۆناغه بكات كه بڕیاری داوه له دژی گۆشه‌گیری بیكات، ده‌ریده‌خات كه بزووتنه‌وه‌ی ئازادیمان ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ی به‌باشی خوێندووه‌ته‌وه و له كاتی خۆیدا ده‌ستپێشخه‌ری كردووه.
ئێمه قۆناغه‌كه به سه‌ركه‌وتن ده‌گه‌یه‌نین
پێویسته ببینرێت كه هه‌وڵ ده‌درێت پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی كه ده‌كه‌وێته ساڵی ٢١هه‌مییه‌وه له‌نێو شه‌ڕی جیهانیی سێیه‌مدا درێژه‌ی پێبدرێت و كوردان قڕ بكرێن. هه‌ر بۆیه، ئه‌ركێكی مێژووییه كه تێكۆشین گه‌وره بكرێت. ده‌وڵه‌تی تورك كه فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په له ده‌سه‌ڵاتدایه و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی دوژمنی كوردانن، كاتێك ده‌بینن كورد له هه‌لومه‌رجی شه‌ڕی جیهانیی سێیه‌مدا به‌هێز ده‌بن و ستاتۆیه‌ك به‌ده‌ستدێنن، هێرشه‌كانی زیاد كردووه. ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په - مه‌هه‌په هه‌م له دۆخێكی ته‌نگه‌تاو دایه و هه‌میش پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی به گوێره‌ی ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت به‌ده‌ستناهێنێت. ئه‌م ڕاستییه ده‌ریده‌خات كه كاتێك تێكۆشین بكرێت، به شكاندنی گۆشه‌گیری و تێكدانی فاشیزم ئازادكردنی كوردستان نزیكه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویسته گه‌لی كورد و هێزه دیموكراتییه‌كان به‌تایبه‌تی گه‌نجان و ژنان هه‌موو له دژی فاشیزمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په تێكۆشان گه‌شتر بكه‌ن و هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی دیموكراتی سه‌ربخه‌ن.
له مێژووی تێكۆشینی ئازادیی كورداندا ئێمه به قۆناغێكی سه‌خت و زۆر گرینگدا تێده‌په‌ڕین. له‌م قۆناغه‌دا تێكشكاندنی دوژمن و به‌ده‌ستهێنانی ئازادی به قوربانیدان مومكینه. ماوه‌ی ٤٠ ساڵه تێكۆشان به قوربانیدانی ده‌یان هه‌زار شه‌هید و سه‌دان هه‌زار زیندانی هاتووه‌ته ئاراوه. شه‌هیدانی ئێمه تێكۆشان له‌سه‌رپێ ده‌هێڵنه‌وه و گه‌شی ده‌كه‌ن. هه‌تا تێكۆشانی ئازادی سه‌رده‌خرێت به‌م هۆشمه‌ندی و گیانه فیداییه به‌رخۆدان ده‌بێت.
به‌رخۆدانی ئه‌مڕۆی «گۆشه‌گیری ده‌شكێنین، فاشیزم هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه و كوردستان ئازاد ده‌كه‌ین» به گیانی فیدایی به‌رخۆدێرانی «ئێوه ناتوانن ڕۆژی ئێمه تاریك بكه‌ن» كه له ده‌وری ڕێبه‌ر ئاپۆ بوونه چه‌په‌ر گه‌ش ده‌بێت. ئه‌گه‌ر به‌هۆی به‌رخۆدانی فیدایی به‌رخۆدێرانی «ئێوه ناتوانن ڕۆژی ئێمه تاریك بكه‌ن» نه‌بوایه، نه تێكۆشان له‌سه‌رپێ ده‌مایه‌وه و نه ئێمه‌ش ده‌مانتوانی گیانی به‌رخۆدانی فیدایی ئێستا بخه‌ینه سه‌رپێ. له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی ساڵی بیسته‌می پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تیدا و له ساڵی ٢١هه‌مینیدا ئێمه جارێكی دیكه به‌ڕێز و منه‌ته‌وه یادی به‌رخۆدێرانی «ئێوه ناتوانن ڕۆژی ئێمه تاریك بكه‌ن» ده‌كه‌ینه‌وه. جارێكی دیكه سوێند ده‌خۆین كه گۆشه‌گیری بشكێنین، فاشیزم هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه و كوردستان ئازاد بكه‌ین.
s.m