كه‌ژه‌كه: ژیانه‌وه‌ی ١٥ی ته‌باخ سه‌رده‌خه‌ین
كه‌ژه‌كه پیرۆزبایی ٣٤هه‌مین ساڵیادی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: «ژیانه‌وه‌ی ١٥ی ته‌باخ له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادیی ڕێبه‌ره‌كه‌مان سه‌رده‌خه‌ین.»
كه‌ژه‌كه پیرۆزبایی ٣٤هه‌مین ساڵیادی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: «ژیانه‌وه‌ی ١٥ی ته‌باخ له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادیی ڕێبه‌ره‌كه‌مان سه‌رده‌خه‌ین.»
كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵانی ژنانی كوردستان - كه‌ژه‌كه به‌بۆنه‌ی ساڵیادی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: «پیرۆزبایی جه‌ژنی ژیانه‌وه (١٥ی ته‌باخ) له ڕێبه‌ر ئاپۆ، هه‌موو هاوڕێ و گه‌لی خۆمان ده‌كه‌ین. له كه‌سایه‌تیی فه‌رمانده‌ی ئه‌فسانه‌یی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ عه‌گید (مه‌عسووم قۆرقماز)دا، به ڕێزداری و منه‌تدارییه‌وه یادی هه‌موو شه‌هیدانی شۆڕش ده‌كه‌ینه‌وه.»
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و ڕۆح و ئیراده‌یه‌یه‌ی كه ١٤ی ته‌مووز به پێشه‌نگایه‌تیی محه‌مه‌د خه‌یری دوورمووش، كه‌مال پیر، عه‌لی چیچه‌ك و عاكیف یڵماز له زیندانی ئامه‌د پیشان درا، ده‌ریخست كه به‌رخۆدان له‌ژێر ناوی مرۆڤایه‌تی پیرۆزترین ڕێگه‌یه و سه‌ركه‌وتنیش بۆ به‌رخۆدان ده‌بێت.
كه‌ژه‌كه ده‌ستنیشانی كرد كه ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان-یش ئه‌م به‌رخۆدانه‌ی كرده ده‌رفه‌تێك بۆ هه‌ڵمه‌تێكی مێژوویی و زه‌مینه‌ی ئه‌رته‌شبوون و گه‌ریلایه‌تیی كوردستانی ئافراند.
كۆردیناسیۆنی كه‌ژه‌كه ده‌ستنیشانی كرد كه فه‌رمانده عه‌گید له‌پێناو جێبه‌جێكردنی ڕوانگه‌كانی ئۆجالان ڕۆڵی پێشه‌نگی گێڕا، هێڵی چالاكیی سه‌ربازیی پارتی له كه‌سایه‌تی خۆیدا درووست كرد و بوو به یه‌كێك له میلیتانه پێشه‌نگه‌كان كه به درووستی له ڕێبه‌ری گه‌لی كورد تێگه‌یشت و ڕوانگه‌كانی جێبه‌جێ كرد.
«قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ هێڵی نوێی شه‌ڕ و ژیانه»
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی ساڵی ١٩٨٤ به پێشه‌نگایه‌تیی فه‌رمانده عه‌گید ده‌ستیپێكردووه، زیندووكردنه‌وه‌ی ناسنامه و ئامانجی شه‌ڕ و ژیانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌یه. هه‌ر بۆیه فیشه‌كی ده‌ستپێك، هه‌ڵمه‌تی ١٥ی ته‌باخ له ڕووی بیردۆزی، سیاسی و ڕێكخستنه‌وه هێڵی نوێی هه‌ڵمه‌ته‌كه و شه‌ڕ و ژیانه.
كه‌ژه‌كه ده‌ستنیشانی كرد كه ١٥ی ته‌باخ ڕابوونه له به‌رانبه‌ر ستاتۆی له‌ناوچوون، هه‌ڵوێستی شۆڕشگێڕانه‌ی ڕادیكاڵه و به‌م شێوه‌یه ئیراده‌ی پاراستنی ڕه‌وای به گه‌ل و به‌تایبه‌تیش به ژنان و لاوان به‌خشیوه.
كۆردیناسیۆنی كه‌ژه‌كه ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ نه‌بوایه، ئه‌مڕۆ هیچ كه‌س باسی شۆڕشی ئازادیی ژن، بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی گه‌لی كوردستانی نه‌ده‌كرد.
«ئه‌گه‌ر به‌هۆی قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ نه‌بوایه، ئه‌مڕۆ شتێك نه‌ده‌ما به ناوی گه‌لی كورد... هه‌ر بۆیه قه‌ڵه‌مبازی ١٥ی ته‌باخ سه‌رله‌نوێ ژیانه‌وه‌ی ژن و لاوانی كورده، ژیانه‌وه و به‌رخۆدانی گه‌لی كورده.»
كه‌ژه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردووه كه له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌مبازه‌كه‌دا، ژنان ڕوویان له چیاكان كردووه و چوونه‌ته نێو ڕیزه‌كانی گه‌ریلا. هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانی كردووه كه تێكۆشانی ژنان به ڕه‌نج، هۆشمه‌ندی، به‌رخۆدان و به‌رهه‌مه‌كانی خۆی ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه. ئه‌م ئه‌فسانه‌یه به پێشه‌نگایه‌تی ژنانی كورد له كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین به‌رده‌وامه.
كه‌ژه‌كه ڕایگه‌یاند، بزووتنه‌وه‌ی ئازادیی ژنان كه له چیاكانی كوردستان شین بوو، وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی ژن كه له ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌م ماوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ڕۆڵێكی گه‌وره ده‌گێڕێت.
«گه‌ریلابوونی ژن، خۆپاراستن و ئه‌رته‌شبوونی، له هه‌موو ئاستێكدا خۆڕێكخستنی ژنان بووه‌ته ڕاستییه‌كی ده‌ستلێبه‌رنه‌دراوی یه‌كسانی و ئازادی. خۆڕێكخستنی سه‌ربازیی ژن له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدیۆلۆژی، خاڵێكی ده‌ستلێبه‌رنه‌دراوی ئازادییه. ئه‌مه دۆخێكی پێوانه‌ییه. ئه‌وانه‌ی كه له هه‌موو شه‌ڕێكدا وه‌ك غه‌نیمه ده‌بینرێن، ده‌ستدرێژییان ده‌كرێته‌سه‌ر و قڕ ده‌كرێن، ژنن. ئه‌و ژنانه‌ی بێ پاراستن و بێ ڕێكخستن ماونه‌ته‌وه. به‌م شێوه‌یه كۆمه‌ڵگه تاڵان كراوه. هه‌تا یه‌كسانی و ئازادی به‌دیدێت، پێویستی به ڕێكخستنبوونی سه‌ربازی و خۆپاراستنی ژن هه‌یه.»
له به‌رده‌وامی به‌یاننامه‌كه‌ی كه‌ژه‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و خۆرێكخستنه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای خۆپاراستن له كوردستان كراوه، بۆ ژنانی سه‌رانسه‌ری جیهان بووه‌ته هێڵی ژیانی ئازاد، دڵنیایی و هاندان. ڕێكخستنبوونی كۆمه‌ڵایه‌تی، سه‌ربازی، سیاسی و ئایدیۆلۆژیی ژنان دڵنیایی ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كورد و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینه.
«سڵاو ئاراسته‌ی هێزه‌كانی خۆپاراستنی ژنان ده‌كه‌ین»
كه‌ژه‌كه سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر هێرش و دڕندایه‌تیی داعش له ڕۆژاڤا-سووریا، شه‌نگال، مه‌خموور و كه‌ركووك. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه خۆپاراستنی ژنان ڕێی له قڕكردن گرتووه.
كۆردیناسیۆنی كه‌ژه‌كه سڵاوی ئاراسته‌ی هه‌موو هێزه‌كانی خۆپاراستنی ژنان (هێزه‌كانی یه‌ژا ستار، هێزه‌كانی یه‌په‌ژه، یه‌په‌سه-ژن، هه‌په‌ژه و یه‌ژه‌شه) كرد و ڕایگه‌یاند، له‌پێناو ڕێگرتن له ستراتیژی فاشیستانه‌ی ئاكه‌په كه جمكی داعشه، ژنان به كاریگه‌رترین شێوه خۆیان به‌شداری له هێزه‌كانی خۆپاراستن ده‌كه‌ن.
«هه‌ڵمه‌تی ئازادی سه‌رده‌خه‌ین»
كه‌ژه‌كه ده‌ستنیشانی كرد كه ده‌وڵه‌تی توركیا له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی خۆیدا به پێشكه‌وتووترین ته‌كنیك كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا سه‌ختتری كردووه، له به‌رانبه‌ر ئیراده‌ی گه‌ریلا شكستی هێناوه.
«سیاسه‌ت و حیساباته‌كانی كۆماری توركیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا بێ ئه‌نجام بووه. كۆماری توركیا به ته‌نیا ماوه‌ته‌وه. ده‌وڵه‌تی تورك گه‌یشتووه‌ته قۆناغی كۆتایی كه ته‌مه‌نی خۆی به دیكتاتۆری و ڕێبازه‌كانی قڕكردن درێژ ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها به‌رخۆدانی گه‌ریلا كه له دژی داگیركردنی باشووری كوردستان ده‌بینرێت، ڕۆحی ١٥ی ته‌باخه.»
كۆردیناسیۆنی كۆمه‌ڵانی ژنانی كوردستان - كه‌ژه‌كه ڕایگه‌یاند، له‌پێناو سه‌رخستنی هه‌ڵمه‌تی ئازادیی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان، به‌بڕیارن كه تێكۆشانی خۆیان له چوار پارچه‌ی كوردستان و هه‌نده‌ران سه‌ربخه‌ن.
«هه‌ر وه‌ك چۆن حه‌قی، كه‌مال، مه‌زڵووم، خه‌یری، چاران، عه‌گید، ساكینه، ده‌لال. گوڵناز، به‌رچه‌م، به‌سێ، ئازیمه، بێریتان، زه‌كیه ئالكان، زیلان، شیلان كۆبانێ، زیلان په‌پووله، ئارین میركان، كاڤه‌ندا، زنار، دۆگا، سێوێ، پاكیزه، فاتمه، محه‌مه‌د توونج، ڕۆناس و ئا‌ڤێستا خابووره‌كان تێكۆشانیان سه‌رخست، ئێمه‌ش سه‌ریده‌خه‌ین. ١٥ی ته‌باخ هه‌ڵوێست و بڕیارداری ئێمه‌یه. ژیانه‌وه‌ی ١٥ی ته‌باخ له‌سه‌ر بنه‌مای ئازادیی ڕێبه‌ری خۆمان سه‌رده‌خه‌ین.»
s.m